ده‌رباره‌ی شكسته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئومێد قه‌ره‌داخی
له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌و راستیه‌یكه هیچ كاتێك هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان پاك
و بێگه‌رد نه‌بوه و هه‌میشه رێژه‌یه‌ك له ساخته‌كاری بوونی هه‌بوه،
به‌ڵام پێویسته به رونی ئه‌وه بڵێین ئه‌وه‌ی به‌رپرسه له‌و شكسته‌ی
بزووتنه‌وه‌ی گۆران به پله‌ی یه‌كه‌م خۆیه‌تی، كاتێك نه‌وشیروان مسته‌فا
وه‌فاتی كرد ، ئه‌وكات من وتم مه‌ترسی راسته‌قینه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
گۆران هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه نیه ، به‌ڵكو هێزه‌كانی ناوخۆی
خۆیه‌تی ، هێزه‌كانی ناوخۆ مه‌ترسی جدین له‌سه‌ر ئایینده و له‌سه‌ر
پره‌نسیپه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه
یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ مردنی نه‌وشیروان
مسته‌فادا نوخبه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتخواز له سیناریۆیه‌كدا كۆده‌تایان كرد
به‌سه‌ر ناوه‌ندی بریاری سیاسی گۆران‌دا كرد‌و و خانه‌ی راپه‌راندنیان
پێكهێنا ، پێكهێنانی ئه‌م خانه‌یه له‌و پره‌نسیپه سه‌ره‌كیانه لایدا
كه بزووتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زرا ، له‌وانه بوونی هاوسه‌نگی ره‌گه‌زی
، تێكه‌ڵكردنی نه‌وه‌ی نوێ و نه‌وه‌ی كۆنی ناو بزووتنه‌وه‌كه ،
په‌یره‌وكردنی دیموكراسی و رێزگرتن له ئیراده‌ی گشتی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رویدا برتیتی بوو له ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنی پێشوه‌خته و خاڵیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له مانا راسته‌قینه‌كه‌ی.
دووه‌م
: ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌نگاوه‌كانی به ئاراسته‌ی ته‌وریسی سیاسی
به‌هێزكرد، هه‌ر له دوای وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئه‌وه‌ی دار و
نه‌داری بزووتنه‌وه‌كه بوو گواسترایه‌وه سه‌ر كوره‌كانی نه‌وشیروان
مسته‌فا ،دواتریش به هاوكاری تیمێكی به‌رژه‌وه‌ندخواز هه‌وڵی په‌یداكردنی
هه‌ژموونی سیاسیاندا به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش هه‌م ناكۆكیه‌كی
قوڵی له نێوخۆی بزووتنه‌وه‌كه دروست كرد و هه‌م له‌سه‌ر ئاستی رای گشتیدا
ئه‌و وێنه‌یه‌ی نیشاندا كه بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌ره‌و حزبێكی
بنه‌ماڵه‌یی ئه‌چێت
سێیه‌م : ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه رێگای به خۆیدا
مانگانه 250 هه‌زار دۆلار له حزبێك وه‌ر بگرێت كه رۆژانه پێی ئه‌ڵێت
مافیا و دز، نوێنه‌ره‌كانیان به ئاسانی بچنه ژێر باڵی سه‌ركرده‌كانی
ئه‌و حزبه‌وه كه لوتكه‌ی مافیا و تاڵانكردن ناویان ئه‌بات
چواره‌م
: هاوڵاتیان بۆ دوو خول متمانه‌یان به بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌خشی،
به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خاوه‌نی هیچ میكانیزمێكی كاریگه‌ر نه‌بوو بۆ
گۆرانكاری له بریاری سیاسی‌دا و له‌وێشه‌وه خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، له
سه‌خترین بارودۆخه‌كانی خه‌ڵك و له قورسترین ساته‌كانی ته‌مه‌نی
بزووتنه‌وه‌كه‌دا جگه له به‌یاننامه ده‌ركردن هیچ جوڵه‌یه‌كی سیاسی
نه‌كرد، ئه‌مه‌ش متمانه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی نه‌هێشت
پێنجه‌م :
له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستاندا ، ژماره‌یه‌كی
زۆر ده‌موچاوی دووباره بوونی هه‌بوو ، به بروای من ئه‌مه زیانێكی
خراپی بۆ بزووتنه‌وه‌كه هه‌بوو و له‌ناوخۆیدا مانای ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ
كاندیده‌كان و هه‌لسوراوانی بزووتنه‌وه‌كه له ناو ئه‌بات . ، بۆ
ده‌ره‌وه و رای گشتیش مانای هه‌ڵپه‌ی به‌رده‌وامیه بۆ پۆست و پاره و
ئیمتیاز، نه‌ك خواستی دووباره خزمه‌تكردن ، ئه‌مه جگه‌له‌وه
نوێنه‌ره‌كانی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆران هاوشێوه‌ی نوێنه‌ره‌كانی پارتی و
یه‌كێتی خانه‌نیشینیان قبوڵ كردوه ، پاره و ئیمتیازاته‌كانی تریان بۆ
خۆیان به ره‌وا زانیوه.
شه‌شه‌م : بزووتنه‌وه‌ی گۆران هیچ
روئیایه‌كی فیكری و تیۆری گرنگی بۆ گرنگترین پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگا نه‌بوو
كه جیای بكاته‌وه له یه‌كێتی و پارتی ، بۆ نموونه له پرسی
ریفراندۆمدا گۆران به هۆی ئه‌وه هیچ تێگه‌یشتنێكی جیاوازی بۆ مه‌فهومی
كوردایه‌تی نیه نه‌یتوانی له‌ژێر هه‌ژموونی گوتاری كوردایه‌تی پارتی
ده‌ربچێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گۆران هیچ بایه‌خێكی به په‌روه‌رده‌ی سیاسی
و فیكری هه‌ڵسوراوانی نه‌داوه ، ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كی شكستی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه بوون
PM:10:25:01/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 8671
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی