٨٠٪‏ جگەرە بە قاچاخ دێت

‌عەلی حەمەساڵح

مانگانە ١٠ ملیۆن دۆلار قازانجی قاچاخی جگەرەیە
خاڵە سنوریەکان بوە ناوەندێک بۆ قاچاخچێتی و قۆرخکاری و بە ملیۆنێرکردنی چەند بەرپرس وکەسێک..
ئەم دۆخی گەندەڵیە لەسەرجەم خاڵە سنوریەکاندا ھەیە، ھەریەکە بە شێوازی جیا.
بەدواداچونمان بۆ ھەموو دۆسیەکان کردوە، لە ئیبراھیم خەلیل و سمێلکاوە تاوەکو باشماخ...
ئەوەی دیومە، لوتکەی فەسادو گەندەڵی..

کۆی بەرپرسانی حکومەت لەم دۆسیە مەترسیدارانە ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
لەم نوسینەدا، دوو نمونەی تری گەندەڵی باس دەکەم!
یەک: ئەوەی لە خاڵی سنوری سمێلکا، حومکمڕانەو بڕیاری بازرگانی دەدات چی بڕوات و چی بێت کۆمپانیای ستێرە.. نەک حکومەت ئەم دۆسیەش بە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران وتراوە...

دوو: ئێستا لە دەرەوەی گومرگی باشماخ ، بە پشتبەستن بە ھێزی ئەمنی جگەرە بە قاچاخ دێت و بە ھیچ گومرگ و پشکنینێک تێناپەڕێت، قەباری ئەم قاچاخی جگەرە بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادیکردوە، ٨٠٪‏ جگەرە ئێستا بە قاچاخ لەلایەن بەرپرسانەوە بە ھێزی ئەمنی داخڵدەکرێت، مانگێکە بە نوسراوی فەرمی سەرجەم دامەزراوە فەرمیەکانمان ئاگادارکردوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەردەوامە...
بەراوردی ھاتنی جگەرە لە نێوان شەش مانگی کۆتایی ٢٠١٨ بە شەش مانگی کۆتایی ٢٠١٩
دەریدەخات مانگانە ٢٠٠ ھەزار کارتۆن جگەرە بە قاچاخ دێت.
جگەرەی هاتوو بە گومرگی باشماخ ٦ مانگی کۆتایی ٢٠١٨
١٦٩٢٢٢٦ یەک ملیۆن و شەش سەدو نەوەدو دوو ھەزار و دووسەدو بیست و شەش کارتۆن
لە ٢٠١٩ قاچاخ دەستپێدەکات و گومرگی فەرمی ٨٠٪‏ کەمدەکات
جگەرەی هاتوو ٦ مانگی کۆتایی
٢٠١٩
٣٢٢٥٧٤ سێ سەدو بیست دوو ھەزارو پێنج سەدو چل و حەوت.
جیاوازی ڕەسمی گومرگی لە نێوان هەردوکیان

٥٤٧٨٦٠٨٠ پەنجا و چوار ملیۆن حەوت سەد و هەشتا شەش هەزار و هەشتا دۆلار.
تەنیا لە باشماخ، قازانجی مانگێکی قاچاخی ھێلکەو جگەرەو مەشروب دوگ ٢٥ ملیۆن دۆلارە...
بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، ئەم ٢٥ ملیۆن دۆلارە ھەموو مانگێک ٢٥ قوتابخانەی پێدروستددەکرێت، ئەمە یەک ڕێگای گەندەڵیە!!!

بەھۆی ئەم دۆسیەی خاڵە سنوریانە، فشارێکی ئێجگار زۆرمان لەسەرە بۆ ئەوەی بێدەنگ بین، بەنیەتی چاکسازی ھاتینە حکومەت، بەدڵنیای ئەگەر لە ڕێگا لەم تاڵانیە نەگرێت، بێدەنگ دانانیشین، و ئەوانەی بەرپرسن لەم تاڵانیەو بە گرێبەست کۆمەڵێک کەس و کۆمپانیایان کردە ملیۆنێر دەبێت دادگایی بکرێت، نەک دەستخۆشیان لێبکرێت..

 


PM:02:03:26/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی