په‌که‌که و بۆری نه‌وت
عەلی حەمەساڵح
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له داهاتی نه‌وت و گه‌نده‌ڵییه‌کانی بواری نه‌وت و دیارنه‌مانی سه‌دان ملیۆن دۆلاری نه‌وت، هه‌رچه‌نده دڵنیایین له‌وه‌ی که‌له‌سه‌ر حسابی نه‌وت و خه‌ڵکی کوردستان چه‌ندین به‌رپرسی پارتی و یه‌کێتی بوون به خاوه‌نی ده‌یان و به‌شێکی که‌میشیان سه‌دان ملیۆن دۆلار.
وێڕای ئه‌وه‌ی دڵنیاین ئه‌م سیاسه‌تی نه‌وته به‌تایبه‌ت دارایی نه‌وت شکست خواردووه و پڕه له گه‌نده‌ڵی.
کۆکین له‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نایه‌وێت دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی دروست ببێت بۆئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت ببرێت بۆ که‌مه‌ڵێک شه‌خس.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ڕه‌خنانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان به‌هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره نه‌زانین، ئه‌م هه‌ڵه‌یه لێدان نییه له ژیان و ئایندهی چه‌ند به‌رپرسێک به‌ڵکو لێدانه له ژێرخانێکی ئابوری پێنه‌گه‌یشتوو.
ئه‌م کاره وه‌ک ئه‌وه وایه ڕه‌خنه‌ت له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌بێت، به‌ڵام له‌بری گۆڕین و چاککردن بێیت بیناکه‌ی بته‌قێنیته‌وه!
ڕه‌خنه‌ت له قایمقام هه‌بێت و قایمقام نه‌گۆڕیت و بینای قایمقامیه‌ت بته‌قێنیته‌وه.
په‌که‌که، تا ئێستا به‌رپرسیارییه‌تی خۆی به ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی کوردستان ڕانهگەیاندووه، به‌ڵام ڕه‌تی ئه‌و تۆمه‌تانه‌شی نه‌داوه‌ته‌وه که ئاراسته‌ی کراوه.
هیوادارم، ئه‌مه به‌رنامه و ئه‌جێندای په‌که‌که نه‌بێت، چونکه ئه‌مه ته‌نیا زیانگه‌یاندن نیه به ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا!
پێویسته په‌که‌که ڕونکردنه‌وه بدات.
AM:11:23:19/02/2016
ئه‌م بابه‌ته 4146
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی