هه‌موو ڕۆژێک زیاتر له 10ملیار دینار ده‌دزرێت و که‌سیش قسه‌ناکات!
عەلی حەمەساڵح
دزینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دزیه‌کی قیزه‌ون و چه‌ته‌گه‌ریه و ده‌ستگیرکردنی دزه‌کانیش جێگای ده‌ستخۆشیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره ڕۆژانه چه‌ند ملیار دیناری دیکه به‌ناوی جیاواز ده‌دزرێت و که‌سیش قسه ناکات.
١-چه‌ند کۆمپانیایەک له سنوری پارتی و یه‌کێتی به‌ناوی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزرای بۆ کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان مانگانه چه‌ندین ملیار ده‌دزن.
٢-چه‌ندین کۆمپانیا به‌ناوی جۆراوجۆر له خاڵه سنوریه‌کان پاره له خه‌ڵک وه‌ردەگرن و مانگانه‌یان چه‌ندین ملیار دیناره.
٣-هه‌زاران که‌س به نایاسایی و به‌بێ یه‌ک کاتژمێر خزمه‌ت مانگانه ده‌یان ملیار دیناریان به‌ناوی موچه پێده‌درێت.
٤-هه‌ر له‌و سلێمانیه و به‌دڵنیایی له هه‌ولێریش هه‌یه؛ چه‌ندین زه‌وی به‌ناوی وه‌به‌رهێنان وه‌رگیراوه‌و به چه‌ندین ملیار دینار فرۆشراوه، ته‌نیا زه‌وی یه‌ک پرۆژه درا به ١٤ ملیۆن دۆلار، که بێ به‌رامبه‌ر وه‌ریگرتبوو.
٥-چه‌ندین کۆمپانیا له گومرگ و ده‌به‌خشرێن، واته: گومرگ ناده‌ن، ئه‌مه‌ش چه‌ندین ملیار دیناره.
٦-ئێستا کۆمپانیا پاره‌ی تابلۆی ڕیکلامی دوکان و کرێی ئاو و عه‌ریزه‌نووس و ده‌یانه‌وێت شتی دیکه‌ش کۆبکه‌نه‌وه به‌شێکی ئه‌م داهاته بۆخۆیانه، ئه‌مه‌ش چه‌ندین ملیار دیناره.
٧-له هه‌ولێر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سه‌رمایه‌ی ٢ ملیار دۆلاربووه، موساته‌حه بوو که‌چی له‌سه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی تاپۆکرا، واته: ڕێک دوو هه‌زارو چوارسه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ملیار دیناره دزراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ.
٨- ته‌نیا ئه‌وه‌ی من ده‌زانم نزیکه‌ی بایی ٣ ملیار دۆلار له پاره‌ی نه‌وت، پاره بۆ پرۆژه ته‌رخانکراوه‌و چوته بانکێکی ئه‌هلی و هیچی خه‌رجنه‌کرا، ڕێک سێ هه‌زار شه‌ش سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی پاره دزراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆ.
٩-مانگ هه‌بوو بانکێکی ئه‌هلی ته‌نیا له گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار بۆ دینار ٢٥ ملیار دیناری بۆ ماوه‌ته‌وه.
١٠- ده‌ی ناپرسن ئه‌و هه‌موو که‌ناڵه حیزبیانه مانگانه به‌چی به‌ڕێوه ده‌چن؟.
١١- هه‌رچی ئیشی پۆلیسی هاتوچۆو مۆڵه‌تی هاتوچۆیه به تابلۆی ئۆتۆمبیل و عه‌ریزه نووس و داروبه‌رد بۆ کۆمپانیایه‌ک قۆرخکراوه، بۆ یه‌ک پارچه ته‌نه‌که‌ی تابلۆیه‌ک ده‌بێت ٥٠ هه‌زار بده‌یته کۆمپانیاکه؟
١٢- له سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان هه‌بوه له کاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردندا زیاتر له ١٠٠ ملیۆن دیناری بۆ خۆی ده‌رکردووه، ئه‌مه‌ش هه‌ر پاره‌ی خه‌ڵک نیه؟
ده‌توانم ده‌یان خاڵی دیکه ڕیز بکه‌م، تۆش ڕه‌نگه بپرسیت: ئه‌م هه‌موو دزیه هه‌یه بۆ ده‌چیته ئه‌م حکومه‌ته؟ منیش ده‌ڵێم ئومێد‌و پلانم هه‌یه به‌شێکی چاک بکه‌م و به دڵنیایی چاوپۆشیش له هیچی ناکه‌م و ئاینده‌ش ئه‌مه ده‌رده‌خات.
PM:12:11:13/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی