له‌باره‌ی گۆڕان و یه‌کێتیه‌وه
عەلی حەمەساڵح
له ١٠ ساڵی ڕابردودا ١٠ وێستگه‌ی به‌ریککه‌وتنمان هه‌بوه، ڕێککه‌وتن و جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتن، نانبڕین و خۆپیشاندان، هێرش و هه‌ڕه‌شه، ساخته‌کاری و په‌لاماردان، ئێستا ده‌کرێت بیر له ڕێگا ته‌ندروسته‌که بکرێته‌وه.
نه یه‌کێتی له ٥ی٢ پرسی به گۆڕان کرد، نه گۆڕانیش بۆ دانیشتنی پەرلەمان له ١٨ی ٢ پرسی به‌یه‌کێتی کرد(هه‌رچه‌نده ئێمه داوای دواخستمان کرد).
گۆڕان له‌به‌ر به‌رنامه‌و به‌رکه‌وته‌ی خۆی ڕێککه‌وت و یه‌کێتیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای پۆستی پارێزگاری که‌رکوکی ده‌کرد ڕێکه‌نه‌که‌وت(واته: که‌سمان له‌به‌ر که‌س نیه‌و که‌سیش دژی که‌س نه‌بوو).
من پێمباش نه‌بوو، ئه‌و به‌ڕێزه‌ی ئێستا سکرتێری په‌رله‌مانه ده‌ربچێت، به‌ڵام ٥ی ٢ له ڕێککه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی یه‌کلاکرایه‌وه که سکرتێری په‌رله‌مان بۆ پێکهاته‌کان بێت! نه‌ده‌بوو ئه‌مه بکرێت، دوای ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ش پارتی زیاتر پێداگیری کرد بۆ ئه‌و پۆسته.
ئێستا چی بکرێت؟
گۆڕان و یه‌کێتی دووڕێککه‌وتنیان هه‌یه، بۆ دروستبوونی متمانه‌ش جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتن گرنگه.
١-هه‌ندێک به‌رکه‌وته‌ی گۆڕان له سنوری سلێمانی هه‌یه، حه‌قی گۆڕانه‌و ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه پێویسته بدرێت.
٢-ڕێککه‌وتنه ٢٥ خاڵیه‌که‌ی گۆڕان و یه‌کێتی، به‌شی زۆری خاڵه‌کانی په‌یوه‌ندی به حوکمڕانی هه‌یه(شه‌فافیه‌ت، لامه‌رکه‌زی، به‌دامه‌زراوه‌یی کردنی نه‌وت، حوکمڕانی ڕه‌شید....هتد) ئێمه له ڕێککه‌وتنی سیاسی جێگیرمانکردووه له‌گه‌ڵ پارتی، بفه‌رموون با لایه‌نه پێکهێنه‌ره‌کانی حکومه‌ت کۆببینه‌وه، هه‌موو ئه‌و خاڵانه پێکه‌وه‌و له ڕێککه‌وتنه‌که‌ماندا هه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، له‌به‌رنامه‌ی حکومه‌ت جێگیری بکه‌ین..
ڕێگای ته‌ندروست و ژیرانه ئه‌مه‌یه..
PM:06:00:21/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی