‌ بۆچی پارتی و یه‌کێتی له‌ لیستی (نیشتیمان) دا نه‌بوون؟
PM:06:33:12/01/2018
عەلی حەمەساڵح



چه‌ند براده‌رێکی پارتی، که‌ ناوهێنانیانم لا په‌سه‌ند نیه‌، دوو ڕۆژه‌ که‌وتوونه‌ته‌ په‌لاماردانی گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌کانی، چه‌ند یه‌کێتیه‌کیش ده‌ڵێن: ئه‌مه‌ بۆ کورد خراپه‌! 
وه‌ڵام.. 
١-دابه‌زین به‌ یه‌ک لیست له‌و ناوچه‌ کوردستانیانه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی گه‌وره‌ترین زیانه‌ به‌ مه‌بادئی گۆڕان، چه‌ند ساڵه ‌ ئه‌م جوت حیزبه‌ چیان کردوه‌! دوو ئاسایش، دوو پێشمه‌رگه‌، نه‌وت دزین و دواترینیش فرۆشتن و ته‌سلیمکردنی خاک و خه‌ڵک بوو... ئه‌م نمونه‌ی حوکمڕانیه‌ هی هاولیستی و شه‌ریکیه‌! 

٢-له‌ ئێستادا لای پارتی به‌شێک له‌ بڕیار به‌ده‌ستانی؛ یه‌کێتی خائیننه‌ خیانه‌تی کرد، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: پارتی خائینه‌، ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا یه‌ک لیستی ده‌کرێت! 

(ته‌سلیمکردنی که‌رکوک و خورماتوو و دواتر شه‌نگال و ناوچه‌کانی دیکه‌، گه‌وره‌ترین تاوانبوو لای ئێمه‌ش). 

٣- به‌شێکی زۆری هاوڵاتیانی ناوچه‌ کوردستانییه‌کان، نه‌ک بێزارن له‌ حوکمڕانی و سته‌مکاری پارتی و یه‌کێتی، به‌ڵکو دژی ئه‌و لیسته‌ش ده‌بن، كه ئه‌و دوو حیزبه‌ی تێدا بێت، بۆیه‌ لیستێکی نیشتیمانی گرنگه‌ به‌بێ پارتی و یه‌کێتی بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌نگی کورد.

٤- له‌ ٢٠٠٣ ه‌وه‌ بۆ ڕیفراندۆم و دواتر ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بۆ ته‌سلیمکردنی خه‌ڵک و خاک، پارتی و یه‌کێتی نه‌ حسابیان بۆ دیدی که‌سی دی کردوه و نه‌که‌سیان به‌شه‌ریک زانیوه‌، ناشرینترین نمونه‌ی حوکمڕانیشیان پێشکه‌شکردوه‌، ئێستاش به‌دوای شه‌ریک بۆ شکسته‌کانیاندا ده‌گه‌ڕێن.. 

بۆیه‌ لیستی(نیشتیمان) بۆ کۆتایی هێنانه‌ به‌شکستی ئه‌وان. 


ئه‌م بابه‌ته 2652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.