لە وەڵامی تورکیا و هەر لایەنێکی تر لە بێ ڕێزیکردن بەرامبەر بە نەخشەی کوردستان

‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین

هەندێک کەس پێی وایە ئەگەر سیاسە تت کرد و جنێو و بێڕێزیشیان بەرامبەر کردیت نابێ قسە بکەیت. ئەم جۆرە کەسانە زۆر بە هەڵە لە مەنتیقی دیپلۆماسی گەیشتوون و، دیارە لایان ئاساییە هێرش بکرێتە سەر کەرامەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیت و تۆش بێدەنگی لێ بکەیت. ئەو کەسانەی خاوەن ئەم جۆرە لە بیرکردنەوەن، هەر هیچ لە سیاسەت نازانن، ئەوەی فێر بوون من ناوی دەنێم (سیاسەتی تەشریفات). سیاسەت بە تەنیا کۆمپرۆمایس نیە، بەڵکو بەرەوڕوبونەوە شە. 

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ڕێی ڕاگەیەندنەکانەوە لەبەر داست دان، دەوڵەت باخچە لی سەرۆکی حیزبی شۆڤێنیستی تورکی (مەهەپە) لە تویتێکدا گوتویەتی نەخشەی کوردستان دەخەینە ژێر پێڵاوەکانمانەوە. بە هەرلایەکدا ئەم قسەیە لێکبدەینەوە لە دوو حاڵەت بەدەر نیە. یان ئەوە تا ئەم بەشەرە گێل و نەزانە و عەقڵی خۆی لەدەست داوە، کە بەم جۆرە و ڕاشکاوانە ئیهانەی گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لەسەر گۆی زەوی دەکات. یانیش شیری باپیرەگەورەکەی (ئاتاتورک) سەد لەسەد پێ حەڵاڵەو لە ڕێبازی شۆڤێنیستی و فاشیستیی ئەو لای نەداوە. دەبێت کە سێک چەندە کۆیلەیەکی ڕقاویبێت، کە تەنانەت خەونیش بە میللەتێکی مەزڵوم ڕەوا نەبینێت. چونکە کێشانی نەخشەی سنورە پیرۆزەکانی کوردستان لەسەر پولێک وەک دیاریەک بۆ پاپا، خۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان نیە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ خەونێک. هیچ میللەتێکی سەردەست وخاوە ن دەوڵەت ئازاد نیە، هەتا ئازادی بە میللەتانی بندە ست ڕەوا نەبینێت.

لێرەدا پێویست بە گوتاری دوورو درێژ و بەڵگە هێنانەوە ناکات. چونکە مافێک خوای گەورە بە ئینسانی هە دیە کردبێت، بەڵگە نەویستە. خاکی پیرۆزی کوردستان ماف و دیاری خوای گەورەیە بۆ دانیشتوانی و، ماڵی هەمیشەیی میللەتی کورد و هەموو ئەو کەمە نەتەوە و ئاینانەیە کە تێیدا دەژین و، هەزاران ساڵە چارە نوسیان بەم خاکە پیرۆزەوە گرێ دراوە. منیش نیشتیمان، ئاڵا و سەرتاپای مێژوی ئەو کەسە ی کە نەخشەی کوردستان دەخاتە ژێر پێڵاوەکانیەوە، نەک هەر دە خەمە ژێر پێم، بەڵکو  فڕێشی دەدەمە ناو ئاوەڕۆی مێژوەوە.

تێبینی:

ئەم نوسینە تەعبیر لە بۆچونی شەخسی خۆم دەکات، هەموو کەسێک ئازادە لەگەڵی بێت یان دژی.


PM:04:34:11/03/2021

ئه‌م بابه‌ته 2652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی