ئێران و كورد و بنە‌ماڵە‌ی بارزانی

‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین

بە‌گوێرە‌ی ھە‌واڵە‌كان، ئاژانسی میھر نیوزی بە‌شی كوردی سە‌ر بە‌ كۆماری ئیسلامی ئێران شیكردنە‌وە‌یە‌كی چە‌وت و ھێرشێكی دوژمنكارانە‌ی كردۆتە‌ سە‌ر بنە‌ماڵە‌ی بارزانی، كە‌ پێویستی بە‌ ھە‌ڵوێستە‌ كردنە‌.

جارێ پێش ھە‌موو شتێك، ئە‌گە‌ر بنە‌ماڵە‌ی بارزانی سیاسە‌تێكی ھە‌ڵە‌ پە‌یڕە‌و بكە‌ن و خە‌ڵكی باشوری كوردستان توشی نە‌ھامە‌تی بكە‌ن، ئە‌وە‌ ئیشی كۆماری ئیسلامی ئێران نیە‌ بێتە‌ دە‌نگ و خە‌مخۆری خۆی دە‌ربڕێت، بە‌ڵكو ئە‌و بڕیارە‌ لای خە‌ڵكی باشوری كوردستانە‌. باشترە‌  كۆماری ئیسلامی ئێران جارێ چارە‌یە‌كی سیاسی بۆ كێشە‌ی سیاسی كورد لە‌ چوارچێوە‌ی ئێراندا بدۆزێتە‌وە‌.

بنە‌ماڵە‌ی بارزانی دووڕۆژ نیە‌ خە‌ریكی سیاسە‌ت كردنن و، بە‌ نزیكی سە‌د ساڵە‌ ئە‌م بنە‌ماڵە‌یە‌ لە‌ڕیزی پێشە‌وە‌ی قوربانیدان و شۆڕشی ڕە‌وای خە‌ڵكی كوردستاندان و، ڕابە‌رایە‌تی دە‌كە‌ن. لە‌م ڕێچكە‌ مێژووییە‌ دوور و درێژە‌شدا بێ گومان لە‌ ھە‌وراز و نشێوە‌كاندا ھە‌ندێك جار بارزانیە‌كانیش لە‌ حساباتی خۆیاندا بە‌ ھە‌ڵە‌دا چوون و، بڕواش ناكە‌م خۆشیان نكۆڵی لە‌و ڕاستیە‌ بكە‌ن. سیاسە‌ت مە‌بدە‌ ئە‌، بڕیاردانە‌ و ھە‌میشە‌ش فاكتۆری ڕیسك لە‌ ئارادایە‌. شتی مسۆگە‌ر لە‌ سیاسە‌تدا نیە‌.

ئە‌و كاتە‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران سیاسە‌تی ھە‌رێمی كوردستانی بە‌دڵ نە‌بوو، دە‌یانگوت حاجی قاسمی سلێمانی و سوپای پاسداران نە‌بونایە‌ ئە‌وا داعش ھە‌ولێری دە‌گرت و، مە‌بە‌ستیان ئە‌وە‌ بوو ھێزی پێشمە‌رگە‌ی كوردستان غیرە‌ت و توانای داكۆكیكردنی لە‌ خاكی پیرۆزی كورردستان نیە‌. ئێستا دە‌ڵێن ھێزی پێشمە‌رگە‌ی كوردستان ناسراوە‌ بە‌ ئازایە‌تی و دونیا شایە‌تی لە‌سە‌ر دە‌دات، ئیتر بۆچی نێچیرڤان بارزانی و مە‌سرور بارزانی داوادە‌كە‌ن ھێزە‌كانی ئە‌مە‌ریكا لە‌ عێراق بمێننە‌وە‌ بۆ بە‌رە‌نگار بوونە‌وە‌ی مە‌ترسی تیرۆر...!

ھە‌رچی مە‌سە‌لە‌ی ڕیفراندۆمیشە‌، ئێمە‌ باش دە‌زانین كە‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و ئە‌مە‌ریكای شە‌یتانە‌ گە‌ورە‌كە‌ برادە‌ر و ھاودیدی یە‌كتر بوون  لە‌ سە‌ر مە‌سە‌لە‌ی ڕێفراندۆم و لە‌ یە‌ك سە‌نگە‌ردا بوون. ھە‌ردوكیان ھاوڕابوون كە‌ ڕیفراندۆم نابێت بكرێت چونكە‌ مە‌ترسی ئە‌وە‌ی لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌ كە‌ كوردستان ببێتە‌ دە‌وڵە‌ت. بە‌ڵام ئافە‌رین و ھە‌زار ئافە‌رین بۆ سە‌رۆك مە‌سعود بارزانی كە‌ لە‌بری ئە‌وە‌ی حساب بۆ ھە‌ڕە‌شە‌وگوڕە‌شە‌ی ئێران و ئە‌مە‌ریكا بكات، شە‌ڕی بە‌دە‌ستھێنانی مافی میللە‌تێكی كرد و، تە‌نانە‌ت موجازە‌فە‌ی بە‌ پۆستە‌ سیاسیە‌كە‌ی خۆشیە‌وە‌ كرد و، لە‌م شە‌ڕە‌شدا سە‌ركە‌وت. چونكە‌ ڕیفراندۆم كرا و دە‌نگیشی ھێنا. سە‌رۆك مە‌سعود بارزانی بە‌ ئە‌مە‌ریكا و ئێرانی گوت كە‌ سە‌ربە‌خۆیی كوردستان لە‌ كورسی سە‌رۆكایە‌تی ھە‌رێم پیرۆزتر و گە‌ورە‌ترە‌.  

دواجار ئە‌وانە‌ی لە‌ ئێران ئە‌م شیكاریە‌ چە‌وت و نابە‌جێیانە‌ دە‌كە‌ن دە‌بو تۆزێك دانیان بە‌ خۆیاندا بگرتایە‌ كە‌ چۆن كاك جە‌واد زە‌ریف وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی ئێران ھە‌ر ئە‌مڕۆ ٢/١٦ تە‌وقە‌یە‌كی گە‌رم و گوڕ لە‌گە‌ڵ سە‌رۆكی حكومە‌تی كوردستان دە‌كات و باسی گە‌رم و گوڕی پە‌یوە‌ندیە‌كانی ئێران و ھە‌رێمی كوردتان دە‌كات. سیاسە‌تی ڕە‌سمی كۆماری ئیسلامی ئێران ئە‌وە‌یە‌ كە‌ كاك جە‌واد زە‌ریف نوێنە‌رایە‌تی دە‌كات، نە‌ك خە‌ڵكانی گوتارنووس.

وە‌ك چۆن سیاسە‌تكردن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ڕە‌وایە‌، بۆ ئێمە‌ش بە‌ ھە‌مان شێوە‌. كە‌س لە‌ خۆمان باشتر بە‌رژە‌وە‌ندی ئێمە‌ نازانێت. ھە‌ر بۆیە‌ش كە‌س ناتوانێت و بۆی نیە‌ سیاسە‌تكردنمان پێ دیكتە‌ بكات و پێمان بڵێت دە‌بێت چۆن سیاسە‌ت بكە‌ین.


PM:04:32:16/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 4888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی