حەسەن نەسڕوڵا بۆ بە بارزانییەوە گرتویەتی؟

‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین


ھە‌ندێك لە‌و كە‌سایە‌تیانە‌ی كە‌ خۆیان بە‌ ڕابە‌رێكی عە‌رە‌بی یان ئیسلامی پێناسە‌ ئە‌كە‌ن، كە‌ لە‌ میحوە‌رێكی سیاسی یان سە‌ربازی دە‌شكێن، یە‌كە‌م كاردانە‌وە‌یان ئە‌وە‌یە‌ كە‌ پە‌لاماری قاچی كورد ئە‌دە‌ن. لە‌ دوایین پە‌یام و لێدوانە‌كانی حە‌سە‌ن نە‌سروڵا، ھێرشێكی بێ بنە‌ما و دوور لە‌ ڕە‌وشتی سیاسی كردۆتە‌ سە‌ر سە‌رۆك مە‌سعود بارزانی.

بە‌ پێچە‌وانە‌ی حە‌سە‌ن نە‌سڕوڵا سە‌رۆك بارزانی ھە‌رگیز لە‌ سە‌ردە‌می شە‌ڕدا لە‌ ژێرزە‌مینی كۆنكرێتدا لە‌ترسا ھە‌ڵنە‌لە‌رزیوە‌و خۆی شاردبێتە‌وە‌، بە‌ڵكو لە‌ زۆربە‌ی كاتە‌كاندا خۆی سە‌رپە‌رشی جە‌بھە‌كانی كردوە‌ و وە‌ك پێشمە‌رگە‌ی ئاسایی لە‌ مە‌ودای مە‌ترسی قە‌نناس و ھاوە‌ن و چە‌كە‌كانیتر بوە‌. سە‌رۆك بارزانی لە‌ تە‌مە‌نێكی منداڵكارە‌وە‌ پێشمە‌رگە‌ بوە‌ و تە‌عامولی لە‌گە‌ڵ شە‌ڕ كردوە‌و، باشیش زانیویە‌تی كە‌ لێكە‌وتە‌ مە‌ترسیدارە‌كانی شە‌ڕ كامانە‌ن و، كە‌ چویتە‌ شە‌ڕ چە‌ند لە‌ مردنە‌وە‌ نزیكی.

دواجار ئە‌م ھە‌موو كینە‌یە‌ لە‌ بارزانی و میللە‌تی كورد بۆ؟... خۆ ساروخە‌كانی ئێمە‌ نین كە‌ بۆردومانی باشوری لوبنان ئە‌كە‌ن و، سە‌رۆك مە‌سعود بارزانی قودسی داگیر نە‌كردوە‌!... حە‌سە‌ن نە‌سروڵا و ھاودیدە‌كانی كە‌ لە‌ ساڵی ١٩٤٨ بە‌دواوە‌ كونە‌ مشكیان لێ بوە‌ بە‌ قە‌یسە‌ری لە‌ تاو سوپای ئیسرائیل و مۆساد و بە‌وان ناوێرن، داخی خۆیان بە‌ بارزانی دە‌ڕێژن... ھە‌ر ئە‌مە‌ندە‌یە‌ و ھیچیتر.


PM:03:21:13/01/2020

ئه‌م بابه‌ته 3496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی