هەڕەشەیەک لە چوارچێوەی دیموکراسیا بۆ دوژمنانی پارتی

‌ ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین

یەکێک لە مافە سەرەتاییەکانی ئینسان لە کۆمەڵگایەکی دیموکرات دا، مافی دەنگدانە. ئێمەش کە ئیدیعای کۆمەڵگایەکی دیموکرات ئەکەین، پێویستە ڕێز لە و بنەمایە بگرین. لە سبەینێوە بەفەرمی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پارلەمانی کوردستان دەست پێ ئەکات. ھیوای سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستان ئەخوازین لە م پڕۆسەیەدا. ئافەرین و سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ خوشک و برایانمان لە ھێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس کە بە خەونخونی خۆیان و لێبوردەییان ئەم کەش و ھەوائارامە بۆ ھاوڵاتیان ئەخوڵقێنن، کە لە کەش و ھەوایەکی ئارامدا بە بێ ترس و بەوپەڕی بێخەمیەوە نوێنەری خۆیان بۆ پارلەمانی کوردستان ھەڵ بژێرن.

ئێمە خەڵکی سلێمانین، ھەربۆیەش «بە سوپاسەوە» وەک بژاردەی ئەو شارە ، لە سبەینێوە و بە درێژایی پڕۆسەکە لە شارەکەی خۆمان ئەبین. وەک سیفەتی شارستانیمان ڕێز لە بۆچونی جیاواز و مافی ھەڵبژاردنی جیاواز ئەگرین. بە ھیچ جۆرێک تەعەدا لە کەس ناکەین نابینە ڕوخێنەری دیوار و پەرژینەکانی قانون. بەڵام بە ئاشکرا و بێ پێچ و پەنا ھەڕەشەیەکی ڕوون و سادەش ئاڕاستەی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە ئەکەین کە بەرنامەی توندو تیژیان بەرامبەر بە ھەڤاڵانمان لە پارێزگای سلێمانی لەم ھەڵمەتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەدا ھەیە.

ھەر لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە تا جادەی سەھۆڵەکەوە بگرە، ھەتا بەردەرکی سەرا، بەردەم لقی چوار و ھەموو بارەگاکانی پارتی، ھەر دەستدرێژیەک بە ھەر بیانویەکەوە بەرامبەر ھەڤاڵان و بارەگاکان بکرێت، ئەوا لە شوێنی خۆیدا و زۆر توندتر تۆڵە ئەکەینەوە. ھیوادارین کار نەگاتە ئەوە.

لێەرەوە ھەموو بیانوەکانیش ئەبڕین، ئەویش بەوەی ئەگەر کەسێکی سەر بە پارتی قانون شکێنی کرد یان تەعەدای لە کەسێک کرد، بە بەڵگەی پێویستەوە بیدەنە دەست لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان.


PM:05:01:10/09/2018

ئه‌م بابه‌ته 2696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی