ئینسان و بەراز
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
خوای گه‌وره له په‌یامه‌كانیدا بۆ ئینسان پێی ئه‌ڵێت: كه‌رامه‌تت پارێزراوه و… هیچ مه‌خلوقێك له تۆ، به‌حورمه‌تتر نیه. كه‌چی له كردارا قسه‌كه‌ی ڕۆسۆیه: ئینسان به ئازادی له‌دایك ئه‌بێت، كه‌چی له هه‌مو سوچێكی ژیانا كه‌له‌پچه ئه‌كرێت!
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی «ی‌و. ئێن» بە نزیکی یەک ملیارد ئینسان لەسەرگۆی زەوی شەوانە بە بێ شێو سەر ئەنێنەوە و لە برسێتیا ژیان بەسەر ئەبەن. بە نزیکی یەک لەسەر سێی ئەم ئینسانە برسیانە منداڵن، كه ده‌كاته به نزیكی ٤٠٠ ملیۆن منداڵ.
وڵاتی هۆڵه‌ندا كه به نیشتیمانه نزمه‌كه ناسراوه خاوه‌نی به نزیكی دوازده ملیۆن و نیو به‌رازه (بڕوانه ئاماری مانگی ٤ بۆ ساڵی ٢٠١٧ كه له‌لایه‌ن سی.بی.ئێس ناوه‌ندی فه‌رمی ئاماری هۆڵه‌نداوه بڵاوكراوه‌ته‌وه). له‌م ژماره‌یه به نزیكی ٤ ملیۆن له‌م به‌رازانه دابه‌سته‌ن. خواردنی به‌راز به پێی ته‌مه‌نی جیاوازه و به گشتی به‌رازێك ڕۆژانه ٢ بۆ ٢،٥ كیلۆ خواردنی پێویسته. له كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی به‌رازا هه‌ر به‌رازه‌ی یه‌ك مه‌تر دوجای به‌ر ده‌كه‌وێت.
گریمان كێشی به‌رازی دابه‌سته ئه‌گاته ٢٠٠ كیلۆ. به‌پێی داتا فه‌رمیه‌كانی هۆڵه‌ندا له‌م ٢٠٠ كیلۆیه، ١٢٠ كیلۆی ئه‌چێته بازاڕه‌وه بۆ فرۆشتن. ئه‌وه‌شی كه ئه‌مێنێته‌وه سوودی تری لێ وه‌ر ئه گرن، كه له ئێستادا بابه‌تی ئه‌م ووتاره نیه.
چوار ملیۆن به‌راز به‌و كێشه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد ئه‌كاته ٤٨٠ ملیۆن كیلۆ. هێشتا باسی ژماره‌ی مانگا و مه‌ڕ و بزن و په‌له‌وه‌رمان نه‌كردوه. ئاخۆ كێشه‌ی برسێتی چه‌ند ئینسانی برسی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه به‌و هه‌موو گۆشته چاره‌سه‌ر بكرێت (مه‌به‌ستم وڵاتانی موسوڵمان نیه، چونكه موسوڵمان گۆشتی به‌راز ناخوات). با خوێنه‌ر خۆی حساباتێك بكات و خۆی سه‌رپشك بێت.
ئینجا با بێینه سه‌ر ئه‌نجامگیری ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م گوتاره.
ئه‌و به‌رازه‌ی كه خوای گه‌وره خواردنی گۆشته‌كه‌ی له جوله‌كه و موسوڵمان قه‌ده غه كردوه، ئه‌م هه‌موو خزمه‌ته‌ی ئه‌كرێت و كه‌چی مناڵانی جیهانی سێهه‌م بێ شێو سه‌ر ئه‌نێنه‌وه. ئینسان له زیندانه‌كانی وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا و، له زیندانی ئینفرادیدا، وه‌ك به‌رازه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا یه‌ك مه‌تر دووجای پێ ئه‌بڕێت.
ئایا ئه‌م جیاوازیه بێ مانایه، قه‌ده‌ری خه‌ڵكی وڵاتانی جیهانی سێهه‌مه؟… یان عه‌بقه‌رێتی میلله‌تی هۆڵه‌ندا؟… عه‌جه‌با بایه‌خی ئینسانی هاوڵاتی جیهانی سێهه‌م به‌قه‌ده‌ر به‌رازێك نیه؟
AM:10:39:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2195
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی