گرنگی بوونی خزمەتی سەربازیی ئیلزامی له کوردستان

‌د. کاوە مەحمود

 هیزی پیشمه رگه ی کوردستان گه وره ترین داستانی بو داکوکی کردن له کوردستان  تومار کردوه و هیزیکی نیشتمانی کور دستانی و جیگای شانازی گه ل بووه . گەر بمانەوێ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ووەزارەتی پێشمەرگە بکرێ بە دامەزراوێکی نیشتمانی  کۆمەڵگەیی ـ حکومی پرۆفیشناڵ لە سایەی چەمکی دەولەتی دیموکراتی مەدەنی بە رچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی کوردستان ورەوشە سیاسییەکەی، تەنها دانانی سیستمی خزمەتی سەربازیی ئیلزامی بۆ ماوەیکەی دیاریکراو، ئەو ئامانجە مسۆگەر دەکات، وکۆمەلێک خاڵی گرنگی دیکە بۆ لاوانی کوردستان کە داینەمۆی گورانکاری کۆمەلایەتی وگەشەپێدانن، دابین دەکات، لەوانە:

ـ پێکهاتەی ئایندەی هێزی پێشمەرگە لەسەر بنەمای ئینتمای حزبی درووست نابێت، بەڵکو لەسەر بنەمای خزمەتی سەربازی ئیلزامی کە تەمەن وموالید دەستنیشانی دەکات.

ـ لە ماوەی خزمەتی ئیلزامی لاوان کە بە قانون رێکدەخرێت، ئەو کەسانە دەکرێ چەندین خولی تواناسازی بۆ فێربوونی پیشە ببینن، جگە لە مەشقی سەربازی، کە ئەمەش یارمەتیدانیانە بۆ ئەوەی دوای تەواوبوونی خزمەتی سەربازییان کار وپیشەی گونجاوی لە کەرتی تایبەتدا دەستکەوێ نەک تەنها چاوەرێی دامەزراندی وەزیفەی بەرسێبەر وبندیوار بێت.

ـ خزمەتی سەربازی ئیلزامی بنەمایەکی سەرەکییە بۆ گەڵاڵەبوونی ناسنامەی نیشتمانیی کوردستانی لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون،و زەمینەیەکە بۆ تێکەڵبوونی لاوانی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان کەئەمەش شێوەزارەکانی زمانی کوردی لەیەکتر نزیک دەکاتەوە، سەرەرای تێکەلبوونی سەرجەم نەتەوە وئاین وئاینزاکان. بەم جۆرەش خزمەتی سەربازی ئیلزامی هەنگاوێکە بۆ پەروەدەی مەدەنی لە نێو کومەڵگادا.

ـ ئەو لاوانەی کە خاوەن بروانامەی جۆراوجۆرن وخزمەتی ئیلزامی دەیانگرێتەوە ئامراز وفاکتەرێکن بۆ ئەوەی پسپۆری جۆراوجۆر لە نێو هێزی پێشمەرگی کوردستان درووست بێت. ئەمەش هێزێکی پێشمەرگەی کارا وخاوەن زانست لە بواری جۆراوجۆردا درووست دەکات.


AM:09:11:26/04/2019

ئه‌م بابه‌ته 5544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی