چ لایەنێک لە پشت رووداوەکەی هەولێرە؟

‌ ئاسۆ حاجی

- هەموو ئاماژەکان بۆ پەکەکە دەچن،پەکەکە گوتی ئەوان ئەو کارەیان نەکردووە،خۆ ئەگەر نەشیان کردبێ ئەوە گەفەکانی پەکەکە لە تورکیا و راگەیاندنی کەتیبەکانی پاراستنی جەوهەری باشوری کوردستان ئەو کەلێنەی دروست کرد لایەنی دیکە دەست بوەشێنن و ئامانجی خۆیان بپێکن و کردە تیرۆرستیەکەش بە سەر پەکەکە ساغ بکەنەوە.

- لە دوای پەکەکە شیمانەکان بۆ ئێران دەچن چونکە وەک دەڵێن ئێران بە هەبوونی پەیوەندی بەهێزی نێوان هەولێر و ئەنقەڕە قڵسە،بۆ ئەنجامدانی کارێکی وا ئێران ئەگەر بە خۆشی ئەنجانی نەدا ئەوە کەس و لایەن هەن وەک ئەرک ئەو کارە بۆ ئێران دەکەن.

- ئەولایەنەی کەس باسی ناکا دەزگای موخابەڕاتی عێڕاقیە کە رەنگە ئەنجامدانی کارێکی وا خزمەت بە ستراتیژی ئەو لایەنانە بکات کە لە عێڕاق باڵا دەستە و قسەی دەڕوا،ئامانجەکەش ناشیرین کردنی حکومەتی کوردستان بێ و دۆخی سەقامگیر و ئارامی بخرێتە ژێر پرسیار و جگە لە هەوڵدان بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان ئەنقەڕە و هەولێر ئامانجی دیکەیان ئەوەیە کە نوێنەرایەتی وڵاتان لە کوردستان بترسێنن.

- هەر سێ ئەو لایەنەی سەرەوە ئێران و عێڕاق و پەکەک لە خاڵێک دەگەنەوە یەکدی کە لەو ناوچەیە تەواوکەری یەکترن و ئامانجی هاوبەشیان هەیە و پێکەوە کار دەکەن و تەواوکەری یەکترن،بۆیە ئەوەی وەک پرسیار دەمینێتەوە ئەوەیە کامە لایەن کارەکەی جێبەجێکردووە؟


AM:11:22:18/07/2019

ئه‌م بابه‌ته 9784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی