‌ئیدی هەولێرە!
PM:09:11:26/10/2018
ئاسۆ حاجی

بەس بۆ ئەوەی ئەو هەواڵەی دەیلی مەیل کە هەولێری بە پێنجەم شاری ئارامی دونیا دانابوو بە درۆ بخەنەوە،دەچن دەگەڕێن و دەڵێن ئەو دەیلی مەیلە رۆژنامە نیە و ماڵپەڕە،دەڵێن ئەوە دەیلی مەیلی سیاسی نیە مالپەڕێکە تایبەتە بە مەتبەخ، دامان نا وایە و ئەوانە هەموویان راستن، بەڵام خۆ خەلک ئێستا دەزانی ئەو ناوەندە میدیایانەی تایبەتمەندن بە ناندین(مەتبەخ) زۆر گرنگترن لەوانەی تەنها سیاسەت دەکەن و خەڵک زیاتر بەدوایان دادەچێ و دەیانخوێنێتەوە.

لە پرسی شار و شارستانی و وەبەرهێنان و سەرمایە پێوەری ئەوان باشتر و بەجێترن و ئەوان لە ئارامی باشتر تێدەگەن هەتا سیاسیەکان، بۆیە تەنها بۆ ئەوەی نەڵێن هەولێر پێشکەوتوە و ئافەرینێک بە پارتی ببڕێ ئەوە دەکەن،ئیدی ئەوەیە شانسی هەولێر.

بازاڕی لەنگە دەسوتێ،لە جیاتی بەهانای ئەو کاسبکارانەوە بچن و لایەنی کەم بزاڤێک بکەن بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆیان،دێن و هەوڵدەدەن ئازار و لێقەوماوی ئەو خەڵکە کاسب و هەژارە بقۆزنەوە و بیانکەنە کەرستەیەکی سیاسی و دەیانەوێ خۆپیشاندانیان پێ بکەن و لە ڕیگەی ئەوان تۆڵە لە پارتی دەسەڵاتدار بکەنەوە کە چەند رۆژێک پێش ئێستا بە هەموو لایەنەکانی نیشاندا زۆرینەی خەڵک پاڵپشتی لێدەکەن.

ئەوانەی دڵیان بە ئارامی هەولێر دەگوشرێ و بە شلەژانی دۆخی هەولێر خەنی دەبن، دەبی ڕاستیەکی گچکۆکە هەیە بیزانن کە بەو عەقلە لۆکالی و قوندەیەی کە لە سنووری گەڕەکێکی شارێک تێپەری نەکردووە ناتوانن نە هەولێریان بوروژێنن و نە هەولێرێ بکەنە دەسکەلای لێدان لەو قەوارەیەی کە بە خوێن و قوربانی دان پاریزگاریان لێکردووە.

ئیدی ئەوەیە هەولێری پێنجەمین ئارامترین شاری دونیا ئەگەر بە قسەی مەتبەخچیەکانیش بێ،ئیدی هەولێر هەر هەولێرە و لە سەری قەراتە و لە بنی باژێڕە.

ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.