بارزانی و عەبادی کۆبوونەوە

‌ ئاسۆ حاجی

بارزانی و عەبادی کۆبوونەوە
(ئیرادە سەرکەوت و ئینکار شکست)

           نێچیرڤان بارزانی بە فڕۆکەی تایبەت لە هەولێرەوە چووە بەغدا و لەوێ عەبادی پێشوازی کرد،عەبادی داوای کردووە ئەو دیدارە بەنهینی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی لە بەردەم لایەنە شیعەکانی دیکە لاواز دیار نەبێت بەتایبەتی ئێستا کە مشتومڕی هەڵبژاردنی پەڕلەمان ڕۆژبەرۆژ توندتر و گەرمتر دەبێت، ئەو دیدارە کە بە فساری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دوای سەردانەکەی نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بڕێت ماکگۆڕک بۆ هەولێر دێ.

ئەوە سەردانەی شاندی کوردستان بۆ بەغدا دوو ئاماژ لەخۆدەگرن بۆ بەتەواوی تێکشکاندنی ئەو گەمارۆیەی حکومەتەکەی عەبادی لەسەر هەرێمی کوردستانی داناوە،یەکەمیان فڕینی فڕۆکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و لەوێشەوە بە تەهڕان یەکەمین هەنگاوی کردەییە بە ئاراستەی وەکارکەوتنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی و ناردنی موچەی فەرمانبەران و شایستە دارایەکانی هەرێمی کوردستان،دووەمیش یەکەم هەنگاوی ئەو سەرکەوتنە لە نێو ماڵی عەبادیە،کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو ئەوەی توانی کردی لە ئازاردانی خەڵکی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.

بارزانی لە تەهڕان ژمارەیێک دیداری گرنگ سازدەکات کە هەموویان وەدەرخەری پاشەکشەکردنی ئێرانە لە دوژمنایەتی کردنی هەرێمی کوردستان و هەوڵدانی لە زیاتر دەست خستنە ناوکاروباری ناوخۆیی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای حکومەتی عێڕاق و هێزەکانی حەشدی شەعبیەوە هەروەها لە ڕێگای ژمارەیێک لایەنی سیاسی کە لە ڕۆژی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە لە ڕێگای پەلکێشکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بۆ ناو کەرکوک پاشانیش ئەو هێزانەی کە بە پاڵپشتی حکومەتی عێڕاقی هەوڵیاندا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنەوە و لە جێگایدا حکومەتێک بەناوی ئینقاز یان کاتی بە موبارەکەی عەبادی و ئێران دروست بکەن.

دوای تەهڕان نێچیرڤان بارزانی لە دیداری داڤۆس جگە لە بەشداریکردنی کۆمەڵێک دیداری گرنگ لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان لە کارنامەکەی جێگیرکراوە.

دوای داڤۆسیش ئەلمانیا و ئیتالیا و بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە ئامادەکاری دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئەو سەردانانەش بۆ ئەوەمان دەبات کە لەو نزیکانە کەڕملین و کۆشکی سپی لە پێشوازی نێچیرڤان بارزانی دادەبن.

هەموو ئەوانە پەیامی ڕوونی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ولاتانی زلهێزن بۆ حکومەتی بەغدا و ئەو هێزە هەرێمیانەی گرەویان لە سەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و داگیرکردنەوەی دەکرد کە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکەی کە خۆی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە بە تەنیا بین و بەغدا ناتوانێ بە بەهانەی نا لۆژیک و دوور لە گیانی پێکەوەژیان و هاوبەشی لە حوکمڕانی و جێبەجێکردنی تەواوی دەستور بە هەموو مادەکانیەوە.

ئەوانەی لەو سەرکەوتنانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵگران و زەرەرمەندن دوو لایەنن،لایەنە دەرەکیەکان زاندراون کە جگە لە حکومەتی زۆرینەی شیعەی عێڕاق وهێزی ئیقلیمیشیان تێدایە،لایەنی دووەمیش ئەو هێز و لایەنانەن کە بە ئامانجی لەناوبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەندێک دەسکەوتی شەخسی هەرێماین ڕوبەڕوی چارەنوسێکی نادیار کردبۆوە هەروەها ئەو هێزانەش کە بۆ تەواوکردنی ئەو پیلانگێڕیە لە حکومەت کشانەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەت دەیویست یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی کوردستانیان چەکی بە‌هێزیان بێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پێشهاتە دەرەکیەکان و زیاتر بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،بەڵام زۆرینەی لایەنەکان کە دواترینیان یەکگرتووی ئیسلامئ بوو ئەوەیان سەلماند کە ئەوان ئەهلی مەسئولیەت نین بەڵکو ئەهلی ئیستفادە کردنن لە مەسئولیەت.


PM:02:49:20/01/2018

ئه‌م بابه‌ته 12705 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی