ئۆجه‌لان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بیقاع نا
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
دیباجه
دوای ساڵ و نیوێك گۆشه‌گیری سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی ئه‌یلولی 2016 محه‌مه‌د ئۆجه‌لانی برا گه‌وره‌ی چووه سه‌ردانیكردنی له زیندانی ئیمراڵی، هاوكات رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئه‌یلول له شاری ئامه‌دی باكووری كوردستان و له‌گه‌ڵ مانگرتووان له باره‌گای پارتی هه‌رێمی دیموكراتیك "ده‌به‌په" كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و باسوخواسی خۆی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان خسته‌ڕوو.
ده‌وڵه‌ت ئاشتی ناوێ
ئۆجه‌لان له باسوخواسی له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌كه‌ی وتوویه‌تی "ده‌وڵه‌ت پرۆسه‌ی ئاشتی په‌كخست، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت، ئه‌وا له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌توانین ده‌رنجامی باش وه‌ده‌ستبخه‌ین".
ئۆجه‌لان ئه‌وه‌شی وتووه كه "ده‌وڵه‌ت هۆكاری به بنبه‌ست گه‌یشتنی پرۆسه‌ی ئاشتییه".
شتی تریشی له وێنه‌ی "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت دوو كه‌س بنێرێته لامان، ئه‌وا ئاماده‌ی گفتوگۆی جددین بۆ چاره‌سه‌ر".
هه‌وڵده‌ده‌م به چه‌ند خاڵێك سه‌رنجی خۆم بخه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: دوای ئه‌وه‌نده ساڵی زیندانیكردن، هێشتا ئاشتی و به ئاشتیانه چاره‌سه‌ركردن هیوایه لای ئۆجه‌لان، ئه‌مه له‌ئێستادا خاڵی به‌هێزه.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به كوده‌تا و مه‌ترسی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان هیچی به باش و خراپ نه‌وتووه، ئه‌مه بێ ئاگاییه یان خودوورگرتنه له قسه‌ركرن له‌سه‌ری؟
سێیه‌م: ئۆجه‌لان به به‌رده‌وامی ئه‌وه‌نده‌ی قسه له‌سه‌ر مێژوو ئه‌كات، نیو هێنده باسی ئێستا ناكات. كوا باسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ی كردووه؟ تیشكی خستووه‌ته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی؟ باسی هاوپه‌یمانێتی مه‌ترسیداری "ئاكه‌په و جه‌هه‌په و مه‌هه‌په"ی كردووه؟ ئه‌ی باسی غروروی ئه‌ردۆغان و مه‌ترسییه‌كانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گویله‌نی كردووه؟ ئه‌ی چی وتووه ده‌رباره‌ی دۆخی كورد له سوریا له سایه‌ی نزیكبوونه‌وی روسیا و توركیا و ئێران؟
چواره‌م: ئۆجه‌لان له‌م په‌یامه‌یدا له خاڵی به‌هێزه‌وه قسه ناكات، ته‌نیا ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی شه‌ڕ ئه‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام پێمان ناڵێت ئه‌و شه‌ڕه توركیا تووشی چی ئه‌كات و ئایا له‌م گۆڕانكاریانه‌ی ناوچه‌كه پێشبینی ئه‌و بۆ ده‌ستكه‌وتنی كورد چییه؟
پێنجه‌م: ئاشتی و به‌دیهاتنی هه‌میشه هێزی سه‌ربازی له پشته، پێویستی به هاوپه‌یمانێتی به‌هێزه، ئێستا په‌كه‌كه له سوریا گه‌مارۆ دراوه، له توركیا شه‌ڕێكی قورسی له‌سه‌ره، له باشوور ده‌نگی زۆر كز و لاوازه، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نوزه‌ی لێ بڕاوه، گریمان ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی ئاشتی درێژ نه‌كرد، ئه‌ی پرۆژه‌ی ئۆجه‌لان چییه؟ هه‌ر بانگكردن له ئاشتی و ئاشتی؟
ئاشتی له هاوكێشه‌ی توركیا و كوردستاندا
بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له چێكردنی هاوكێشه‌ی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ تورك به‌هێز بێت پێویستی به 3 شتانه، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: پێویسته په‌كه‌كه كه‌مێك له پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" دووربكه‌وێته‌وه، نابێت بڕیار و بیركردنه‌وه و سیاسه‌ت و ستراتیژی جه‌میل بایك و ده‌میرتاش وه‌كو یه‌ك ره‌نگ بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكات، ئه‌وه ده‌بێته خاڵی لاوازی هه‌ده‌په.
دووه‌م: باڵی ئاشتی له‌نێو په‌كه‌كه به‌هێز بكرێت، هێزی شۆِڕشگێری سه‌ركه‌وتوو ئه‌و هێزه‌یه سه‌بری له دوژمن زیاتره، ناكرێت سیاسه‌تی په‌كه‌كه ته‌نیا بریتی بێت له كاردانه‌وه به زمانی چه‌ك و پێویسته هێڵی توندڕه‌وه‌ی ناو په‌كه‌كه لاواز بكرێت.
سێیه‌م: رۆڵی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی میحوه‌رییه، ناكرێت نه به زمانی عوسمان ئۆجه‌لان له هه‌ولێره‌وه هێنده گه‌وره بكرێت كه بووترێت بێ هه‌رێم ئاشته‌وایی ناكرێت و نه هاوشێوه‌ی جه‌میل بایكیش بێ منه‌تی له هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌ڕوو. سیاسه‌تی راست ئه‌وه‌یه رۆڵی هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پێویسته په‌كه‌كه و ده‌سه‌ڵاتداراتی توركیا به گرنگییه‌وه لێ بڕوانن.
ده‌ره‌نجامی په‌یامه‌كه:
ئۆجه‌لانی ئێستا جیاوازه له ئۆجه‌لانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی بیقاع، ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریكا ئه‌كرد و نرخی بۆ هیچ هێزێك دانه‌ده‌نا، ئه‌وه‌ی ته‌نیا فه‌رمانی ده‌رده‌كرد و شتێك نه‌بوو بیوه‌ستێنێ.
ئۆجه‌لانی ئێستا ئۆجه‌لانێكی واقیع بینه، زیاتر وه‌كو مونه‌زیرێك ده‌رده‌كه‌وێت تا وه‌كو فه‌رماندارێك، ئه‌و ئێستا داوای ئاشتی ده‌كات نه‌ك ده‌ركردنی فه‌رمانی شه‌ڕ ئه‌گه‌رچی پێشی ده‌كرێت. ئۆجه‌لان هه‌مان هێزی سه‌رده‌می بیقاعی هه‌یه، به‌ڵام ئێستا به‌جۆرێكی تر له سساسه‌ت ئه‌ڕوانێت، ئێستا كۆتری ئاشتییه نه‌ك هه‌ڵۆی شه‌ڕ.
ئه‌م ستایڵه‌ی ئۆجه‌لان له سیاسه‌تكردن دروستتره تا ئه‌وه‌ی پێشووی، هه‌نگاوی ئێستای ئۆجه‌لان نه‌رم و نیانه نه‌ك قه‌فزه‌ی گه‌وره، به‌ڵام هێزی نه‌رمی ئێستای ئیلهام له سه‌رده‌می غروره سیاسیه‌كه‌ی، كه ده‌ره‌نجام به‌ره‌و زیندانی ئیمراڵی بردی، وه‌رئه‌گرێت.
هێڵی سترتیژی ئێستای ئۆجه‌لان، كاركرنه بۆ ئاشتی، به‌ڵام ته‌كوینی ئه‌و ستراتیژه ته‌نیا لای ئۆجه‌لان نییه، به‌ڵكو درێژبووه‌ته‌وه بۆ چانكایا، هه‌رێمی كوردستان و قه‌ندیل، له‌مڕووه هێشتا ئۆجه‌لان پێویستی به له خۆبوردوویی و ئارامگرتنی زیاتره، كه پێموایه دوور نییه ئه‌وه‌ش وه‌ده‌ستبخرێت.
PM:02:20:13/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 3193
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی