ئه‌گه‌ر بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا كۆببنه‌وه
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
ده‌نگۆی كۆبوونه‌وه‌ی هێژایان مه‌سعود بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لای من ده‌نگۆیه‌كی دڵخۆشكه‌ره، پێشتریش له سایتی خه‌ندان له وتارێكدا نووسیبووم: غرووری پارتی و گۆڕان ئه‌زموونی كوردستان تێكده‌شكێنێت.
له‌مڕووه‌وه چه‌ند سه‌رنجێك ئه‌خه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: گۆڕان و پارتی هێنده دژ یه‌كن، هێنده‌ش سیاسه‌ت و ئاراسته و بڕیاری سیاسی‌یان له‌یه‌كه‌وه نزیكه، ئه‌وان سیاسه‌تیان روونه و مه‌رجه‌عی بڕیاریشیان هه‌ر یه‌كه و خوا یه‌كه و نابێت به دوو.
دووه‌م: زه‌مینه‌ی رێككه‌وتنی گۆڕان و پارتی له‌باره، راسته له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه پڕ به گه‌روو دژی یه‌ك قسه ئه‌كه‌ن، به‌ڵام پشتی پشته‌وه (له‌سه‌ر وه‌زنی پێشی پێشه‌وه) شتێكی تره و چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت هه‌ر به مه‌زاجی هێژایان بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
سێیه‌م: له‌دوای دروستكردنی به‌ره‌ی كوردستانی و داگیركردنی كوه‌یت، بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا داڕێژه‌ی پلانی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان بوون، ئه‌وان ئه‌زموونیان پێكه‌وه هه‌یه و جیاوازن له‌و گه‌نجانه‌ی كه سیاسه‌ت به هاش و هوش تێگه‌یشتوون.
چواره‌م: ته‌وقیتی سه‌فه‌ری هه‌ردوو هێژایان ئه‌كرێت پرسیاری له‌باره‌وه بكرێت، سه‌رئێشه و دان ئێشه بۆ سه‌فه‌ر بیانوو نین، ئه‌گه‌ر ئامانجێكی گه‌وره‌تری له‌پشته‌وه نه‌بێت.
پێنجه‌م: مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كوردستان ته‌واو بوونه‌ته جدی، له‌و باره‌یه‌وه چاوه‌ڕانی من ئه‌وه‌یه كه به‌پێی ئاستی به‌رپرسیارێتی نیشتیمانییان هه‌ردوو هێژایان هه‌ندێك له غروری سیاسی بێنه خواره‌وه و سه‌ره‌تای ئاشته‌وایی نیشتیمانیی ده‌ستپێبكه‌ن.
شه‌شه‌م: پارتی فشاری ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ره، به‌ڵام گۆڕان فشاری یه‌كێتی و دۆسته‌كانی، هه‌ربۆیه كاركردن بۆ چاره‌سه‌ر شتێكی عاجباتی نییه و ئه‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیبینین.
ئه‌مه بێ یه‌كێتی ئه‌كرێت؟
راستییه‌كه‌ی ناكرێت، به‌ڵكو باوه‌ڕم وایه پێش سه‌فه‌ره‌كه‌يشی، هێژا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ باڵی بڕیارده‌ری كۆتایی یه‌كێتی كه هێژا هێرۆخان رێبه‌رایه‌تی ده‌كات كۆبووبێته‌وه و پێكه‌وه بڕیاریان له ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ پارتی دابێت.
ئێران و توركیا به ته‌مای چین؟
ئێران و توركیا دژی باشبوونی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان نین، هه‌رچی توركیایه به‌ته‌مای ده‌ستڕۆیشتوويی زیاتری پارتییه و هه‌رچی ئێرانیشه مرخی له نه‌وتی زیاتری به تانكه‌ر و ئارامی كوردستان و زاڵبوونی ته‌وژمی شیعی خۆش كردووه، سا ئیتر ئه‌وه‌ش ده‌بێته فشار و به‌و هۆیه‌شه‌وه زه‌مینه‌ی ئاشته‌وایی و پێكهاتنه‌وه ده‌ڕه‌خسێت.
نه‌خۆشی وه‌كو هۆكاری چاره‌سه‌ر
ئه‌گه‌ر دیداری بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا راست بێت (كه پێموایه راسته ئه‌گه‌ر له راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه باسی لێوه نه‌كرێت)، ئه‌وا سه‌فه‌ری نه‌خۆشی هه‌ردوو هێژایان ده‌بێته رێگای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه سیاسییه‌كه. ئه‌مه ره‌نگه بۆ زۆر پۆستچی فه‌یسبووك كه نانی له جنێوداندایه ناخۆش بێت، به‌ڵام بۆ كوردستان و هاونیشتیمانییه‌كانی شتێكی باشه و جه‌ژنانه‌یه‌كه كه ره‌نگه نه‌دانی مووچه‌ی پێش جه‌ژن له‌بیر خه‌ڵك بباته‌وه.
ده‌ره‌نجام
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا و بارزانی كۆبوونه‌وه، ئه‌وا سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی، به‌ڵام لای من سێ قۆڵییه، واته هێژا نه‌وشیروان مسته‌فا بێ گڵۆپی سه‌وزی هێرۆخان هه‌نگاوی وا نانێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه مه‌ته‌ڵی سه‌ر پشتی گاڕه‌ش نییه، به‌ڵكو بڕیاری زۆنی نیلی- سه‌وز به‌م جۆره‌یه، لێ ده‌رئه‌نجام كوردستان سودمه‌ند ده‌بێت.
راموایه كوڕه‌كانی مسته‌فا (مه‌سعود مسته‌فا بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فا به ئاگاداری هێرۆخان) ئه‌توانن كێشه‌كانی ئێستای كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌وه‌ش هیوای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه.
PM:05:38:06/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 5151
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی