پێش چه‌ند مانگێك له وتارێكدا به‌ناونیشانی "كێشه‌كان ببه‌نه‌وه لای كاك كۆسره‌ت"، رام وابوو كه پێویسته كوتله جیاوازه‌كانی نێو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كێشه و ناكۆكییه‌كانیان ببه‌نه‌وه لای كاك كۆسره‌ت، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك:
یه‌كه‌م: كاك كۆسره‌ت پیاوی رۆژی ته‌نگانه و فه‌رمانده‌ی قاره‌مانی رۆژی ته‌نگانه بووه و هی ئێستایشه.
دووه‌م: وی به‌پێی بڕیاری سه‌رۆك مام جه‌لال، جێنشینی یه‌كه‌مێتی، بۆیه له غیابی سه‌رۆكدا ئه‌و قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌كات.
سێیه‌م: چی پێویست بووه كاك كۆسره‌ت بۆ یه‌كێتی كردوویه‌تی، له قوربانی، خه‌بات، شه‌ڕ و شۆڕ، شه‌هیدبوونی منداڵه‌كانی و برینداربوونی خۆی، كه تا لێواری مه‌رگ چووه.
چواره‌م: خاڵی به‌هێزی كاك كۆسره‌ت ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ره‌تی ناكه‌نه‌وه و ئاماده‌ن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌وكات پێشنیازی من ئه‌مه بوو: ناكرێت ماڵی كاك كۆسره‌ت ببێته ده‌رچه‌ی دابه‌شبوونی یه‌كێتی، پێویسته جه‌نابیان مینبه‌ری جیاواز ره‌تبكه‌نه‌وه، به‌یه‌ك مه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵی به‌هێزی هێرۆخان و باڵه‌كه‌ی كاك به‌رهه‌م خۆی دووربگرێت و هه‌ردوولایان بێنێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ناچاری یه‌كگرتنه‌وه‌یان بكات.
ئامانجه‌كه لای من ئه‌وه بوو، كه كاك كۆسره‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ستایڵی مام جه‌لال كار بكات و خۆی دووربگرێت له كوتله ئه‌وا ئه‌بێته‌وه مه‌رجه‌ع و جیاوازییه‌كان یه‌ك ئه‌خاته‌وه.
ئایا كاك كۆسره‌ت ئه‌مه‌ی كرد؟ بێگومان نه‌خێر و رام وایه هۆكاری سه‌ره‌كی خۆبواردن له‌و كاره‌ش ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه‌وا كاك به‌رهه‌م له‌م ئیشه نه‌ك هاوكاری نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵی داوه كاك كۆسره‌ت له‌نێو باڵه‌كه‌ی خۆیدا بهێڵێته‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌م كاك كۆسره‌ت نابێته مه‌رجه‌ع و هه‌م بۆ كوتله‌كه‌شی خاڵێكی به‌هێز ده‌بێت.
ئه‌م دۆخه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌داته هێرۆخان مانۆڕی خۆی بكات، یه‌كه‌م به حوكمی كێشكردنی زۆرینه‌ی شه‌قام، دووه‌م به‌هۆی پێگه‌ی به‌هێزه‌كه‌ی وه‌كو شاژن، سێیه‌م ئه‌و بێده‌نگییه‌ی كه زۆر كه‌سی تووشی مه‌راق كردووه، چواره‌م ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی مام جه‌لال دووباره بكاته‌وه و خۆی دووربگرێت له كوتله.
رام وایه ئێستا كاتی مانۆڕی هێرۆخانه، ئه‌وه‌ی وتم كه كاك كۆسره‌ت بیكات و نه‌یكرد، هه‌مان پێشنیاز بۆ هێرۆخان ئه‌كه‌مه‌وه، نابێت هێرۆخان تێكه‌ڵی كوتله‌یه‌كی دیاریكراو بێت، ئه‌بێت جه‌وله‌یه‌كی گفتوگۆی ئاشتیئامێز ده‌ستپێبكات، له‌پێشه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت بیبه‌نه نێو كوتله‌یه‌كی دیاریكراو دووریان بخاته‌وه له خۆی، دواتریش له ماڵی كاك كۆسره‌ته‌وه بۆ ماڵی كاك به‌رهه‌م، له‌وێوه بۆ فه‌رمانده‌یی گشتی بۆ لای شێخ جه‌عفه‌ر و سه‌نگاوی، پاشان له خوانێكی گه‌وره هه‌موویان كۆبكاته‌وه.
له‌وێ پێیان بێژێت من یه‌كێتییه‌كی یه‌كگرتووم ئه‌وێت نه‌ك پۆست، گره‌نتی یه‌كێتییه‌كی یه‌كگرتووم بده‌نێ و هه‌موو پۆسته‌كان بۆ ئێوه، پێیان بێژێت من له ماڵی مام جه‌لاله‌وه كوتله و پیلان و پلان له كه‌س ناكه‌م.
ره‌نگه ئه‌وه‌ی هێرۆخان ره‌هه‌ندێكی گرنگی تریشی هه‌بێت، ئه‌ویش ره‌هه‌ندی ژنبوونه، روونتریش ئه‌وه‌ی به سه‌ركردایه‌تی پیاوانه‌ی یه‌كێتی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌كرا، ئه‌و وه‌كو ژنێك بیكات، به‌و شێوه‌یه رۆڵی ژن له كایه‌ی سیاسی و له‌نێو یه‌كێتی به‌هێزتر ده‌بێت. بیریشمان نه‌چێت له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا ئه‌و وه‌كو ژنێكی به‌هێز هه‌میشه له پشت مام جه‌لاله‌وه بووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌زموونێكی باشی له‌به‌رده‌ست بێت.
ئه‌ركی هیرۆخان بۆ ئێستا زۆر هه‌ستیاره، رام وایه ئه‌گه‌ر جگه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموونی مام جه‌لال له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گوێ له كه‌سی تر بگرێت، ئه‌وا ناتوانێت ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ بكات.
نابێت هێرۆخان پشت بكاته هه‌ڤاڵه‌كانی، هیچ یه‌كێك له‌و 17 هه‌ڤاڵه له یه‌كێتی زیادنین، راسته هه‌یانه زیانی له قازانج بۆ یه‌كێتی زیاتره، به‌ڵام ئه‌كرێت ئیسڵاح بكرێت.
ئێستا مێژوو لاپه‌ڕه‌یه‌كی بۆ هیرۆخان كردووه‌ته‌وه، ده‌ی سا بزانین چی ئه‌كات.
ئه‌و ئه‌توانێ یه‌كێتی یه‌ك بخاته‌وه و له‌گه‌ڵ پارتی و گۆڕانیش هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كوردستان بدات.
PM:05:46:05/09/2016
ئه‌م بابه‌ته 5601
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی