قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وته سه‌یره‌كانی ئوستاد به‌شیر موشیر له به‌غدای ئه‌وسا، سه‌ره‌ڕای گه‌رموگوڕبوونی خه‌باتی چه‌پ‌و ده‌ركه‌وتنی زیاتری سیاسییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی بیره جیاوازه‌كان بوو. نووسه‌ر‌و سه‌ركرده جیاوازه‌كان، ئه‌وانه‌ی حزبی‌و چه‌پ بوون‌و ته‌نیا به‌ڕه‌نگی سوور‌و چه‌كوش‌و داسه‌كه‌ش دڵیانده‌كرایه‌وه، تا ئه‌وانه‌ی بوونه رێبه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی مۆدێرنی كوردی، هه‌ر لای ئه‌و بوون، كه‌سیان زاتی ئه‌وه‌یان نه‌كرد له‌تێزی (چه‌ند جیاوازبیت، به‌ڵام بۆ نیشتمان‌و له‌نێو حه‌ره‌می قیبله‌ی ئامالی كورد) وا پێویستده‌كات به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان‌و كوردایه‌تی، گره‌نتی پاراستنیان هه‌بێت.
بیست‌و یه‌ك ساڵ دوای كۆچی دوایی ئوستاد، یه‌ك له به‌شیریسته پله یه‌كه‌كان، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم سه‌رۆك مام جه‌لال-ه، په‌یڕه‌ویی له‌م تێزه ده‌كات، ئه‌ویش له‌سه‌روه‌ختی دانوستانه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عیراق، كه به(مفاوه‌زاتی 1984) ناسراوه.
دانوستانه‌كان قسه‌ی زۆریان له‌باره‌وه كرا، حكومه‌تی عیراق ده‌یویست كات بكوژێت‌و ئه‌و هێزه‌ی ئه‌ركی وێرانكردنی كوردستان‌و له‌باربردنی شۆڕشی كوردی پێ سپێردرابوو، بیكێشێته‌وه بۆ شه‌ڕی ئێران-عیراق، خۆ ئه‌م نیازه لای سه‌رۆك مام جه‌لال‌و یه‌كێتی نه‌زانراو نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر دانوستان باشتره‌و شۆڕش‌و پێشمه‌رگه‌ش پشوویه‌ك ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك مام جه‌لال؛ له‌نامه‌یه‌كدا بۆ ره‌وانشاد كه‌مال فواد ده‌نووسێت «دانوستانه‌كان له‌سه‌ر رۆشنایی رێبازی به‌شیریزم به‌ڕێوه‌ده‌چن‌و به‌هه‌ر نرخێك بێت لێی لاناده‌ن».
ئه‌وه بۆ مامه‌ڵه‌و دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، ئه‌ی ئێستا چی؟ كه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌ئه‌سڵی بابه‌ته نیشتمانییه‌كه لایانداوه‌و توانای به‌پڕۆژه‌كردنی جیاوازییه‌كانیان نییه؟
ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وه نییه، كه هێزه سیاسییه‌كان یه‌ژنی، قسه‌ی جوان بۆ خه‌ڵك‌و نیشتمان، پڕۆژه‌ی سه‌ر كاغه‌ز، تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر، ته‌خوین‌و موزایه‌ده، ده‌مه‌زه‌ردكردنه‌وه‌ی رق‌وكینه‌ی رابردوو، به‌ڵام ئه‌ی كردار بۆ نیشتمان چی؟
به‌كردار هێزه سیاسییه‌كان كار بۆ چاككردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی كوردستان ناكه‌ن، جیاوازییه‌كان كۆناكه‌نه‌وه، بیریان لای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی به‌كردار نییه، له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی ئه‌و هێزانه «غرووری سیاسی» گرتوونی‌و رێگه‌ی لێ‌گرتوون له‌وه‌ی هه‌نگاوی راست‌و دروست بۆ چاره‌سه‌ری نیشتمانیی بنێن.
بۆ ئێستای كوردستان كردار له‌ناوهێنان‌و دروشم گرنگتره، گرنگ نییه هێزێك بێژێت «باشووری كوردستان»و ئه‌ویتر بێژێت «كوردستانی عیراق»، به‌ڵكو ئه‌وه گرنگه كێ به‌كردار پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو، چ هێزێكیش غرووری بێ كابه‌ری به‌ری ده‌دات‌و دێته‌سه‌ر مێزی دانوستان.
نموونه‌ی له‌مه زۆرن، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌و هه‌موو غرووره‌یه‌وه، كه زانی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی‌و حزب‌و گه‌له‌كه‌ی له‌مه‌ترسیدایه، به‌ده‌نگی به‌رز، بگره به‌نووسراوی ره‌سمییش داوای لێبوردنی له قه‌یسه‌ری روس كرد، نه پێی شكا‌و نه سه‌رئێشه‌یه‌كی یه‌ك هه‌فته‌ییشی تووشبوو.
كوردستان له‌لێواری داڕووخانه، هێزه سیاسییه‌كانیش دڕدۆنگن‌و له‌فه‌لسه‌فه‌ی ئوستاد لایانداوه، ئه‌گه‌ر به‌زوویی چاكی نه‌كه‌ن، ئه‌وا به‌چاوی خۆمان كوردستانی دوای راپه‌ڕین له‌گێمی كۆتایی به‌شكستخواردوویی ده‌بینین.
AM:10:44:22/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 3912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی