ئه‌ردۆغان گره‌نتی دیموكراسییه
خه‌ڵه‌ف غه‌فور
له‌مێژووی سیاسی توركیا پیاوی له‌وێنه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆمار كه‌من، ئه‌گه‌ر ده‌گمه‌ن نه‌بن.
به‌رپرسیارێتی له‌توركیا له‌دوای قۆناغی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك (1923-1938) زوو زوو ئاڵۆگۆڕی پێكراوه، عه‌دنان مه‌ندریس له‌پارتی دیموكراتی توركیا له‌خوله‌كانی 1950و 1954و 1957 به‌دوای یه‌كدا بووه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، له‌كۆتاییه‌كه‌ی به‌هۆی كوده‌تای ساڵی 1960ه‌وه له‌سێداردرا.
له‌دوای وی ئه‌ردۆغان خولی زۆری سه‌رۆكایه‌تی بینیوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ساڵانی 2003- 2014، دوای ئه‌وه‌ش بووه‌ته یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو، لێره گرفت‌و پرسیاره‌كه له‌باره‌ی بوونی ئه‌وه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و په‌یوه‌ندی‌و له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌ت‌و ئازادییه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌یه.
ئه‌ردۆغان باش ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكیشه ده‌ستیكردووه به‌تێكدانی، ره‌نگه هێشتا حوكمڕانی‌و سیاسه‌ت كردن لای وی له‌ماڵه‌باجێنه بچێت، زوو زوو دروستی بكه‌یت‌و هه‌ر بۆخۆشی بیڕوخێنێت، به‌ڵام له‌میاندا رووخانه‌كه ئازار‌و به‌رپرسیارێتی نییه‌و ته‌نیا به‌شێكه له‌دنیای منداڵی.
چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كورد له‌توركیا به‌كرداری سه‌ره‌تایی له‌ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌ستیپێكرد، ساڵی 2005 له‌دیاربه‌كر وتی دۆزی كورد دۆزی منه، قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی كوردی له‌سیاسه‌ت‌و فه‌رهه‌نگ لابرد، چاپه‌مه‌نی كوردی‌و میدیا‌و خوێندنی ئازادكرد، رێگه‌ی به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانداو پرۆسه‌كه چووه‌پێشه‌وه، به‌ڵام واخه‌ریكه كۆتاییه‌كه‌ی وه‌كو ماڵه‌باجێنه‌ی لێدێت.
ئێستا له‌توركیا ئازادی له‌قاڵب ده‌درێ، دیموكراسیه‌ت زیفده‌كرێ، كورد ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، دادگاكان ره‌نگی ده‌سه‌ڵات ده‌گرن، ره‌خنه‌گرتن‌و ئازادی نووسین‌و رۆژنامه‌وانی به‌یاسا ده‌خنكێنرێ، سیاسه‌تی یه‌كڕه‌نگ‌و ده‌نگی‌و بۆچوونی له‌ژێرسایه‌ی حوكمی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان پیاده‌ده‌كرێت، ئیتر ئه‌مه مانای به‌ره‌و هه‌ڵدێرچوونه له‌سه‌ر ستایڵی یاری ماڵه‌باجێنه‌كه.
ئه‌ردۆغان به‌دیموكراسی هات، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا دیموكراسیه‌تی هه‌ڵبژاردن بێ ئازادی هه‌یه، ئه‌وه فۆرمی وڵاته دیكتاتۆرییه‌كانه كه ته‌نیا دیموكراسیه‌ت له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌بیننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو كات سندوقی پڕپڕ له‌ده‌نگی سه‌رۆك ساز‌و ئاماده‌یه.
دۆزی كورد له‌توركیا ناگه‌ڕێته دواوه، به‌وه نییه ده‌میرتاش‌و یوكسه‌كداغ‌و په‌رله‌مانتارو چالاكوانانی هه‌ده‌په ده‌ستگیرو ئۆجه‌لان گۆشه‌گیرده‌كرێن، رووی دووه‌می ئه‌م سیاسه‌ته دیكتاتۆرانه‌یه گرنگه كه بۆ دنیا ئاشكرابووه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئه‌ردۆغان وه‌كو دیكتاتۆر‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادی ده‌ناسێنرێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یكات به هێزو توندڕه‌وی‌و سه‌رباز، كه‌مینی سیاسییه بۆ خۆی، تا ئه‌و بنه‌ڕێنێ دۆزی كورد له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێشده‌كه‌وێ‌و لایه‌نگرانی زیاترده‌بن، ئه‌وروپاو ئه‌مریكا فشاری ده‌خه‌نه‌سه‌ر، به‌وه‌ش ئه‌ردۆغان یان ده‌بێ دۆزی كورد چاره‌سه‌ربكات‌و دیموكراسیه‌ت نه‌كوژێ، یان ئه‌و په‌ته‌ی مه‌نده‌ریسی پێ له‌سێداره درا، ده‌چێته‌وه گه‌ردنی.
لام وایه سه‌غڵت بوونی ناوێ، به‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا ئه‌ردۆغان گره‌نتی دیموكراسیه‌تی توركیایه.
PM:04:52:07/11/2016
ئه‌م بابه‌ته 2858
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی