‌فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردیش سوعبه‌ت چیه‌!
PM:03:38:29/05/2019
ئومێد خۆشناو

له‌وه‌ته‌ی بیرم دێ، یه‌کجاریش نه‌مبینیه‌ ئه‌و فه‌رید ئه‌سه‌ سه‌رده‌، قسه‌یه‌کی باش یان گه‌شبینی و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و کوردستان بکات.

ئه‌و هه‌میشه‌ موته‌شه‌نج ڕه‌شبین بێ سه‌لیقه‌، و نه‌خۆش به‌ گه‌شانه‌وه‌ی کوردستان و هیلاک هیلاک به‌ده‌م دیمه‌نی سه‌رکه‌وتنی پارتی و کوردستان هه‌رده‌م دۆش داماوه‌.

ئه‌و دڵ ناخۆش به‌ په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌کێتی و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کان، دڵخۆش به‌ په‌رته‌وازه‌ی و فه‌وزاو ئاشووب!.

له‌تازه‌ترین داهێنانی ناڕاستی ووتن، ئه‌و زاته‌ ده‌ڵێ پارتی و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی پارتی هۆکاربوون که‌، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕوویدا، جارێ حه‌قی خۆیه‌تی به‌بیر ئه‌سه‌ سه‌رد بهێنینه‌وه‌ که‌، زۆرێک هاتن و هه‌ر هه‌مووشی چوون ئه‌وانه‌ی خه‌ونیان به‌ کێشه‌ی ناوخۆی پارتی ده‌بینی و ئه‌و خه‌ونه‌ نه‌بوو به‌ ڕاستی، تا ئه‌وان به‌یه‌کجاری خه‌وتن و خه‌ونه‌ که‌یان برده‌ ژێر گۆڕ.

ئه‌من پێم وایه‌ ده‌بێ هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی ئه‌زیه‌ت بکێشن و فه‌رید ئه‌سه‌ سه‌رد ببه‌نه‌ لای دکتۆرێکی ده‌روونی و چاره‌سه‌ر وه‌ربگری ئه‌گینا، دڵنیام ئه‌و زاته‌ وه‌ک چۆن قسه‌یه‌کی خێر نازانێ، خه‌وێکی خۆشیش نابینێ، له‌ ڕووی مرۆڤ بوونه‌ به‌زه‌یم به‌و حاڵه‌ی دێ!.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی باشه‌ ئه‌وه‌یه‌، پارتی به‌ ڕبه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌ریده‌کان نا پێوێت، به‌ڵکو له‌ ده‌لاقه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و کوردستان و یه‌کڕیزی و ته‌به‌یای و ئاینده‌ی گه‌ش و به‌هێزی کوردستان له‌ پرسه‌کان ده‌ڕوانێ، ئه‌گینا یه‌ک کاتژمێریش کوردستان خۆشی نه‌ده‌بینی، به‌هه‌ر حاڵ پارتی و ئه‌وانه‌ی کوردستانیان خۆش ده‌وێ، قه‌ت ده‌رفه‌ت ناده‌ن فه‌ریده‌کان مورتاح بن، که‌وایه‌ دیسان ده‌ڵێم چوونه‌ لای دکتۆر باشترین ڕێگای به‌رده‌م نه‌خۆشه‌، نه‌ک چوونی نه‌خۆش بۆلای خه‌ڵکه‌!....
برادەران بڕیاری چیتان دا

هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی



Copyright 2018. westganews.net. All Rights Reserved.