پڕۆژه‌ی چاکسازی و هه‌نگاوی دڵخۆشکار
ئومێد خۆشناو
(ئومێد خۆشناو)
چه‌ند ڕۆژێکه له کۆبونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان،گفتوگۆی پڕۆژه‌ی چاکسازی به‌شێوه‌یه‌کی چڕ‌و به‌رهه‌مدار ئه‌نجام ده‌درێت،به‌خۆشحاڵیه‌وه چه‌ند ماده‌یه‌کی گرنگ په‌سند کراوان وئومێد ده‌که‌ین،ئه‌و مادانه‌ی ماویشن،به‌شێوازێک په‌سند بکرێت که،له خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بێت.
گرنگترین ئه‌و مادانه‌ی په‌سندکراون وده‌بن به‌یاسا بریتین له:
*چاکسازی وپاکسازی له لیست وناوی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و،پاککردنه‌وه‌و چاککردن ونه‌مانی ناوی جاش و خۆفرۆش وئه‌و که‌سانه‌ی که‌شایسته نین ناویان له لیستی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزبێت.
*هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رچی بڕیاری خانه‌نشینی نایاسای هه‌یه.
*که‌مکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پله باڵاکان وپله تایبه‌ته‌کان.
*نه‌مانی فره مووچه‌ی و ڕێگری کردن له‌وه‌ی که،که‌س زێتر له جارێک سودمه‌ند نه‌بێت به وه‌رگرتنی مووچه.
*نه‌مان و ڕێگری کردن له هه‌ر جۆره مووچه خۆرێکی بن دیوار.
*به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان به‌شێوه‌یه‌ک که،نزمترین بڕی مووچه‌ی هه‌ر خانه‌نشینێک له ٣٠٠هه‌زار دینار که‌متر نه‌بێت.
ئه‌وانه چه‌ند خاڵێکی ئه‌ساسی په‌سند کردنی ماده‌کانی ئه‌و پڕۆژه چاکسازیه‌ن که،له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کرابوو،هه‌ر زووش فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی وپاڵپشتی پڕۆژه‌که‌ی کرد‌و پێشوازی لێکرد.
جارێکی‌تر ئه‌ندامان و ده‌نگده‌ران و کادیرانی پارتی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه،وه‌ک نوێنه‌رانی ئێوه له‌په‌رله‌مانی کوردستان،هه‌رچی توانا‌و شیانی خوشک وبراکانتان هه‌یه له‌فراکسیۆن ده‌یخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رکه‌وتنی پڕۆژه‌که‌و هه‌ر پڕۆژه و بڕیارێک که،له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵک وخاکی کوردستان بێت....
Sirwan
ووتار
AM:08:32:27/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3723
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی