ڕیفراندۆم و ژاژی
ئومێد خۆشناو
یه‌کێک له شانازی وشاکارو سه‌روه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که‌تا مرۆڤایه‌تی ماوه گه‌لی کوردستان پێیه‌وه سه‌ربه‌رزو خودان ئیڕاده‌بێت، جه‌ژنه ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئه‌یلولی پیرۆزه، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه ئێستا له‌مپه‌رو کۆسپی گه‌وره، له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و شانازیه دروستکراون.
به‌ڵام ئه‌وه کاتیه و تاسه‌ر نابێت!.
له‌لایه‌ک دوژمنانی کوردستان خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئیڕاده‌ی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان نه‌گرت وهه‌رچی توانا هه‌بوو خستیانه گه‌ڕ بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی ڕیفراندۆم وئه‌نجامه‌کانی، له‌لاکه‌یتریش خیانه‌تی ناوخۆیی گورزێکی شه‌رمه‌زاری له ئیڕاده‌ی گه‌ل وخواست وئامانجه‌کانی و هاتنه‌دی هیوای ملیۆنان مرۆڤی کورد وکوردستانی دا‌و،خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی وخیانه‌تی سره‌وانده که‌مه‌ری کوردستان وهه‌ناوی ڕیفراندۆم.!
له‌به‌رامبه‌ر شکست هێنان به پلاو پیلان وگه‌له‌کۆمه‌کی دوژمان وناحه‌زانی کوردستان و ڕێگری کردن له تحقیق کردنی ئامانجی خۆفرۆشان، سه‌رکردایه‌تی سیاسیی وحکومه‌تی کوردستان وخه‌ڵکه شه‌رفمه‌نده‌کی به‌رگه‌ی زۆریان گرت وحه‌کیمانه،ڕێگای دروستی مۆڕاڵ به‌رنه‌دان و به‌رگری و به‌کارهێنانی تاکتیکی کاتیان گرته‌به‌ر.
به‌ڵام حه‌یفێ ئێستا دوژمان خه‌ریکه، واز له‌به‌هانه‌ی نادروستی وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌خواستی حه‌قیانه‌تی خه‌ڵکی کوردستان وڕیفراندۆم ده‌هێنن،که‌چی هه‌مدیسان له‌ناوه‌خۆ عه‌قڵ پوچه‌کانی به‌رده‌م شه‌رمه‌زاری هه‌ر به‌رده‌وامن له به‌هانه‌و له ڕێگای میدیا‌و کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کان وگۆتن و کردار‌و گفتاریان،به‌رۆکی ڕیفراندۆم به‌رناده‌ن و هه‌ر ڕۆژێ به شێوازێک دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌و نیازیتیان له‌گۆڕی بنێن.
وه‌لێ ئه‌وان و ئێمه‌ش و دونیاش باش ده‌زانین هیچ هێزێک نیه،بتوانێ خه‌ونی گه‌ل و خواستی میلله‌ت له‌گۆڕ بنێت.
بۆیه ڕیفراندۆم و ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌رچی بێت خواستی نزیکه‌ی سه‌دا نه‌وه‌دو سێی خه‌ڵکی وڵاته‌و ملیۆنان کوردی جیهانیش پشگیری ده‌که‌ن،که‌وایه ته‌نها ئیڕاده‌ی گه‌له که،چۆن و که‌ی و له‌کوێ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆم وئامانج وئه‌نجامه‌کانی ده‌کا؟.
ده‌می ئه‌وه‌یه،بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ناونیشانه‌که(ڕیفراندۆم وژاژی)
ژاژی خواردنێکی به له‌زه‌تی خزمانی هه‌رکیه،
زۆرجاران له کوێستانه‌کان، به‌شێک له‌و ژاژیه سڕده‌کرێت و ده‌خرێته ژێر خۆڵ،به‌ڵام کاتێک ده‌رده‌هێنرێت،کاتیخواردنی دێت،زۆر به‌له‌زه‌ت تر‌و به‌چێژتر ده‌بێت....
ئیتر پێویسته ئه‌و ده‌نگ ودۆرو ژاوه‌ژاوه‌ی له‌ناوخۆ هه‌یه،دژی خواستی گه‌ل، ئه‌و ڕاستیه حه‌تمیه بزانن، ڕاسته ئێستا ڕیفراندۆمی کوردستان سڕکراوه، به‌ڵام یه‌قینمان هه‌یه ئه‌و ڕۆژو زمه‌نه دێت، ڕیفراندۆم ئه‌و کارته به‌هێزه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌و کاری پێده‌کرێت.
ئه‌وکات گه‌ل شاناز‌و سه‌رفراز ده‌بێت وخاکفرۆشانیش بۆ هه‌میشه سه‌ر شۆڕده‌بن....
PM:03:37:18/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 4466
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی