ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم نه‌کرابا چی ده‌بوو؟
ئومێد خۆشناو
دوای ئه‌وه‌ی سزا به‌کۆمه‌ڵه‌کانی حکومه‌تی تائیفی عێراق، ده‌رحه‌ق به‌کوردستان زیادی کردن و، پاش جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانی میلیشیاکانی عێراق، به‌تایبه‌ت له‌سنوری پارێزگای که‌رکوک، زۆر جار لێره‌و له‌وێ ده‌گوترێ گوایه، ئه‌وه‌ی ده‌کرێت له وه‌ڵامی ڕیفراندۆمی خه‌ڵکی کوردستانه.
به‌ڵام ئه‌و سزا ناشه‌رعی و ناده‌ستوری و نایاسایانه‌ی حکومه‌تی تائیفی به‌غدا، ده‌رحه‌ق به‌کوردستانی ئه‌نجام ده‌دات، درێژکراوه‌ی سزاکانی ساڵی ٢٠١٤یه، خۆ ئه‌و ده‌م چ ڕیفراندۆم نه‌کرابوو، که‌چی خه‌ڵکی کوردستان سزادران و قوتی ژیان و بودجه‌ی کوردستانیان بڕی.
ئێستاش ڕیفراندۆم کراباو نه‌کرابا، له‌شکرکێشی میلیشیاکان بۆ سنوری کوردستان به‌تایبه‌ت که‌رکوک هه‌ر ده‌کرا.
باشترین به‌ڵگه‌و پیلان و پلانی به‌غدا، درهنگکردنی ئازادکردنی حه‌ویجه‌یه!.
هه‌رچه‌ند سه‌رکردایه‌تی و خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستی ئاشتی و دیالۆگیان درێژکردوه‌و خوازیاری گفتوگۆی چاره‌سه‌رین، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه،چ پلان و به‌رنامه‌ی تری نه‌بێت.
ئیڕاده‌ی سه‌رکردایه‌تی و پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی کوردستان هێنده به‌هێز و به‌رزه هیچ قیمه‌تێک بۆ هه‌ڕه‌شه‌کان دانانێن و کێی ده‌یه‌وێت خۆی تاقی بکاته‌وه،با بفه‌رموێت (ئه‌وه ئه‌رز ئه‌وه‌ش گه‌ز).
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه و جێگای هه‌ڵوه‌سته و ترسه، ناوخۆیی خۆمانه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی هیچ هێز و لایه‌نێک هه‌ڵه‌ی مێژووی دووباره نه‌کاته‌وه. چونکه مێژوو پێمان ده‌ڵێت، سه‌د ساڵ بیکه‌ی بێگانه په‌رستی ههردهیهێنی نشوستی!.
ئیتر ئاینده گه‌شه و هیچ باکمان نیه و ئازادی یه‌کجاری و ده‌ڵه‌ت و خۆش ژیانی چاوه‌ڕێمانه....
PM:08:53:14/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 4617
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی