نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆک بارزانی
ئومێد خۆشناو
سڵاو ڕێز قوربان
هه‌رچه‌ند دڵنیام خه‌ڵکێک حه‌قه بپرسێ بۆچی لێره نامه ئاراسته‌ی سه‌رۆک ده‌که‌یت؟.
ئه‌وه‌ی لێره ده‌یکه‌م ونامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆکی خۆم ده‌نێرم، هیچ په‌یوه‌ندی به کار‌و پله‌و باوه‌ڕی حزبیم نییه،به‌ڵکو قسه‌ی ناخی خۆمه وه‌ک کوڕه هه‌ژارو شه‌هیدێکی کاروانی سه‌ربه‌خۆی وتێنوو به ئازادی وڵات.
بۆیه سه‌رۆکی من، له‌وپه‌ڕی ناخ ودڵه‌وه، لێره‌وه ده‌ڵێم زۆر زۆر سوپاس بۆ حیکمه‌تت، زۆر سوپاس بۆ ئیڕاده‌ت، زۆر سوپاس بۆ باوه‌ڕت به‌گه‌لی خۆت، که له‌ژیانێکی قورس وناخۆش بوون، زۆر ده‌گۆترا، خه‌ڵک بێ تاقه‌ته‌و ناچیته ده‌نگ دان، به‌ڵام تۆ باش گه‌لی خۆت ده‌ناسی و گوێت به هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی نادروست نه‌گرت.
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و باوه‌ڕو ئیمانه‌ت، به‌ڕای گه‌ل و نوسینه‌وه‌ی چاره‌نوسمان، گوێت به‌هیچ فشار‌و هه‌وڵێکی ناوخۆی وده‌ره‌کی نه‌دا،پشتت له هه‌موو دونیاکردو ڕووت له‌گه‌لی خۆت کرد.
زۆر سوپاس بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ت که،به پێکهاته جیاوازه ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان وهێزو لایه‌نه ناکۆکه‌کانی کوردستانت هه‌بوو،هه‌موومانت کۆ کرده‌وه له نێو که‌شتی سه‌ربه‌خۆی وچاره‌نوسی گه‌شمان.
سه‌رۆک ئه‌گه‌ر باوه‌ڕو ئیڕاده‌و متمانه‌ی تۆ نه‌با،به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و مرازه‌مان حاسڵ نه‌ده‌بوو،بیست و پێنجی ئه‌یلوولمان نه‌ده‌نه‌خشاند،ئیتر بۆیه وه‌ک کوڕه شه‌هیدێک تاماوم منه‌ت باری تۆم،که ئاواتی هه‌موو کوڕ‌و کچی شه‌هیدان وماڵباته سه‌ربه‌رزه‌کان وتێکڕای خه‌ڵکی کوردستانت هێنایه دی.
زۆر زۆر سوپاس که،ئاواتی هه‌موو ڕێبه‌روسه‌رکرده‌کانی شۆڕشی کورد‌و تێکڕای تێکۆشه‌رو خه‌باتکارانی کاروانی به‌رخودان وپێشمه‌رگه‌ی نیشتیمانت هێنا دی وبیست وپێنجی ئه‌یلولی پیرۆزت ،کرده ته‌واوکاری هه‌موو شۆڕش وقوربانی دانه‌کان.
ئیتر خودای گه‌وره پشتیوانت بێ وگه‌لی کوردستانیش چۆن به قسه‌ی کردی بۆ چوون،به‌ره‌و نوسینه‌وه‌ی چاره‌نووسیان،ئاواش له داهاتوو بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر وپێشهاتێک له دواته‌وه‌ین وشوێن که‌وتووی کاروانی سه‌رفرازیتین.
خودای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژ‌و له‌ش ساغ وته‌ندروست باشت بکات انشالله.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستی هه‌میشه‌یم
PM:01:08:26/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 10434
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی