ئه‌و ته‌شویشه چیه ده‌کرێت
ئومێد خۆشناو
ئێستا له‌چرکه‌ساته مێژووی وحه‌ساس وگرنگه‌که‌ین،هێنده‌ی له‌و ده‌مه نزیک ده‌بینه‌وه تا ئارمانجه گه‌وره‌که بپێکین.
له‌به‌رانبه‌ردا،ته‌شویش وهانی هانی،یان جه‌نگی ده‌رونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان زێترو زێترده‌بن.
گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌و گه‌له‌ین،به‌رگه‌ی کیمیا،ئه‌نفال،به‌عس،داعش وتێکڕای جڕوجامشته‌کانی جه‌مه‌نی جه‌هاله‌تمان گرت.
ئێستا چلۆن به‌رگه‌ی نوزه‌نوزی هانی هانی ده‌نگ کزه‌کان ناگرین.
ئه‌وه‌ی ئێستا پێویستمانه،ته‌نهاوته‌نها مۆڕال ئیڕاده‌وباوه‌ڕی پته‌وی سه‌ربه‌خۆیمانه،
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ هیچ گومانێکمان نه‌بێ وبه بڕوای پۆڵاینه‌وه،باوه‌ڕمان به‌خۆمان وسه‌رکردایه‌تی خۆمان وپێشمه‌رگه وگه‌لی خۆمان وسه‌رۆکی خۆمان هه‌بێ،وه‌ک چۆن هه‌مانه زێتری بکه‌ین.
به‌یه‌قین ودڵنیایه‌وه،ئه‌وانه جێگیری نه‌گۆڕن بریتین له:
*ڕاپرسی 25 ئه‌یلوول ده‌کرێ وهیچ هێزێک ناتوانێ ڕایبگرێت.
*ئیڕاده‌ی ده‌وڵه‌تخوازان وسه‌ربه‌خۆی خوازان که،ئیڕاده‌ی گه‌له،به‌هیچ کلۆجێک ده‌ستبه‌رداری نابین وبڕیاره له‌پێناوی یان سه‌ر دابنێین،یان بۆهه‌میشه سه‌ربه‌ست بژین،بێ‌شک ئه‌وه‌ی دووه‌م ده‌بینین.
*کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ پشتگیری ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆی سبه‌ی ئێواره‌ی هه‌ینی ئه‌نجام ده‌درێ.
*هیچ بڕیارێکی به‌غدا که،پێشتر چ کاریگه‌ری نه‌بووه،ئێستا هه‌رنای بێت وچ قیمه‌تی نیه،جا په‌رله‌مانه تائیفیه‌که‌یان بڕیاری نه‌کردنی ڕیفراندۆم ده‌دات یان بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌پارێزگاری که‌رکوک ده‌ده‌ن یان نا،لای ئێمه چ به‌های نیه.
*کێ دێته کوردستان وکێ نایه‌ت،کێ داوای چیمان لێده‌کات کێ چیمان پێ ده‌دات،گرنگ خۆمان وباوه‌ڕی خۆمانین،خۆمان بڕیاری چاره‌نووسی خۆمان ده‌ده‌ین،که‌س له‌بری ئێمه بڕیار نادات.
ئه‌وانه سه‌وابته‌کانمانن،ئه‌وانه‌شی به‌رامبه‌رمان ده‌کرێت،شه‌ڕی ده‌رونی وته‌شویش ودڵه‌ڕاوکێ دروستکردنه‌و به‌س.
ئیتر خودا یاربێ وته‌مه‌ن باقی بێت،چه‌ند ڕۆژی نزیکی دیکه،سه‌رکه‌وتنه‌کان شایلۆغانی سه‌رنه‌وی نه‌کردن وهه‌لهه‌له‌ی شادی وفرمێسکی خۆشی چاوه‌کانمان ده‌بینین.
ژیان،ده‌وڵه‌ت،ئازادی،که‌ڕامه‌ت،سه‌ربه‌خۆی یه‌کجاری چاوه‌ڕێمانه‌و کاراوانی ئێمه‌ش به‌ڕێوه‌یه بۆلای...
PM:04:48:14/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 3498
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی