ئه‌و پرسیارانه‌ی وه‌ڵامیان ڕوونه.
ئومێد خۆشناو
لای ڕای گشتی وهه‌موو لایه‌ک ڕوونه که،هێنده‌ی له ڕۆژی گه‌یشتن به ئارمانجه‌کانمان و ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆیی نزیک ده‌بینه‌وه،له به‌رانبه‌ریش ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ دژایه‌تی ئه‌و پڕۆسه‌یه،باشتر خۆ ده‌رده‌خه‌ن.!
ئه‌و ڕاستیه‌ش هه‌موو لایه‌ک ده‌یزانێ که،ئه‌گه‌ر نه‌ک له ئاینده به‌ڵکو ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی کوردستان ڕابگێندرێت،یه‌ک وڵاتی داگیرکا‌ر ناتوانێ به یه‌ک دانه سه‌رباز یا جه‌ندرمه یان پاسدار یان چه‌ته‌و میلیشیا بستێک له خاکی کوردستان نزیک بێت وزهفهری پێببات.
هه‌لومه‌رجی بابه‌تی وخودی ونێودهوڵهتیش ڕێگه به هیچ لایه‌ک ناده‌ن،ده‌رحه‌ق به خاکی کوردستان پێ درێژی بکه‌ن،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مست نه‌یارو دژانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌مینێت بیکه‌ن کارته ناوخۆییه‌کانن.
بۆیه حه‌قی خۆمانه نه‌ترسین وبپرسین،ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت.
*جموجۆڵی پ ک ک وزیاد بوونی له به‌شێکی باشووری کوردستان مانای چیه؟.
*ڕوداوی گوماناوی ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی،بۆ له‌و سات وکاتهو ئه‌وه مانی چیه؟.
*به‌گه‌ڕ خستنی ده‌زگای گه‌وره‌و به ئیمکانیه‌تی باشی مادی ئیعلامی به‌زمانی کوردی چی ده‌گه‌ێنێت له‌و ده‌مه‌دا؟.
*دروستکردنی که‌مپینی ناوخۆیی کوردستانی که،زۆر بێ شه‌رمانه به‌رانبه‌ر به مێژووی دوێنێ وهه‌نگاوی ئه‌مڕۆو خواستی ئاینده بوه‌ستنه‌وه‌و شه‌رم نه‌که‌ن به کوردی بڵێن نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆی،ئه‌وه مانای چیه؟.
*به‌گه‌ڕ خستنی تابوری پێنج ودروستکردنی دڵه ڕاوکێ وهه‌وڵدان بۆ بازاڕ گرانکردن وشه‌ڕی ده‌رونی کردن وترسی برسی بوونی زیاتری هاوڵاتیان،ده‌لاله‌تی چیه.؟
*هێرشی دڕندانه‌ی داعش بۆ سه‌ر کوردستان وگواستنه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕ له شه‌ڕێکی مه‌زهه‌بی نێوان سونه‌و شیعه،بۆ شه‌ڕێکی نێوان تیرۆرستان ومرۆڤ دۆستان،هێمای چیه؟.
*بڕینی بودجه‌و سیاسه‌تی ملهوڕانی به‌غداو کێشه‌کانی به‌غدا بۆ هه‌ولێر مه‌عنای چیه؟.
*زێتر بوون وچاره‌سه‌ر نه‌بوونی کێشه ناوخۆیه‌کانی کوردستان وعینادی هێندێ هێزی کوردستانی چیمان پێ ده‌ڵێ ومانای چیه؟.
وه‌رامی ئه‌و پرسیارانه‌و ده‌یان پرسی دیکه،یه‌ک وهرامهو به‌س،ئه‌ویش هه‌وڵن به ئاراسته‌ی له باربردنی هاتنه دی سه‌ربه‌خۆیی وڵات،بێ‌شک له به‌رانبه‌ریشدا ئیڕاده‌ی به‌هێزی خه‌ڵکی شه‌رف مه‌ندی کورستان وبڕوای پته‌وی خاک ویستان هه‌یه وهه‌ر سه‌ریش ده‌که‌وێت.
ده‌مێکه گۆتیتمان ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌ک هه‌بێ ودروستکرابێ بۆ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،له به‌رانبه‌ریشدا به‌ره‌یه‌کی زۆر زۆر به‌هێزتری پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت به‌رچاومان ڕوونه وئاینده‌ی خۆشمان باش ده‌بینین که،ئێستا چی ده‌گوزه‌رێ وله داهاتووش چی ده‌بێ.
واته ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوو بینیمان وئه‌وه‌ی له ئێستاش ده‌یبینین ژانی له‌دایک بوونی ده‌وڵه‌ته،بێگوومان ئه‌گه‌ر ژانه‌کان هیچ به‌هاشی نه‌بێ لامان وسووک بێ،باش ئه‌وه‌ش ده‌زانین خه‌ونه که‌مان گه‌وره‌یه وخواستهکهمان پیرۆزه‌و ئایندهکهشمان هه‌ر گه‌شه....
AM:10:42:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3845
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی