ئەرێ گۆڕان تێناگات یان نایەوێ تێبگات!؟
ئومێد خۆشناو
بزوتنهوهی گۆڕان له بری داوای لێبوردن،له خهڵک وپێشمەرگەی توڕە،به بەیانامەیەک دەیەوێ ئەستۆ پاکی بۆخۆی وناماقولی پەرلەمانتارەکەی بکات.
ئهوان دەیانەوێ خۆڵ بکەنە چاوی خەڵک وکاش بکەنە مێشکی هەڵسوڕێنراوانیان،به وەی گوایە،ئهوه پارتیە بەقسەکانی سروە توڕەبووە.
ئهوان نازانم تێناگەن یان نایانهوێت تێبگەن که،ئهو توڕە بوونەی خەڵک وپێشمەرگە تەنها لەقسە بێ ماناکانی ئهو پەرلەمانتارە نییه،بەڵکوو ئهوه توڕەبوونی جەماوەروپێشمەرگە ئازاکانی کوردستانە،لەو مەدرەسەو فێرگەیەی کە،بەشێوەیەکی زۆر مەنهەجی وبە بەرنامە دەیان هاوبیری وهک سروەی پێگەیاندوه کە،قیمەتی هیچ پیرۆزیەک نەزانن وقیەم وبەها لای ئەوان زۆر بێبەها بێت.
ئیتر هەڵگرانی ئهو بیرە شەڕانگێزوهیچ لەبارەوهاشوبچی وئاژاوەگێڕوحاقیدە دەبێت،لەوە تێبگەن تەواو ئهو ڕۆژانە گوزەشت کە،چیتر لێان قبوڵ بکرێت پەنجەو زمان بۆپیرۆزیەکانی گەل ببەن.
واته پەیامەکە ئهوهیە چیتر لێتان قبوڵ ناکرێ و بۆتان ناچێتە سەر،بێڕێزی دەرھەق بە پیرۆزیەکانمان بکەن،ئیتر بەکورتی وبەکرمانجی تێبگەن ئهوه پەیامەکەیەو تەواو....
PM:09:02:15/12/2016
ئهم بابهته 6222
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی