موزایەدە و موجامەلە ئهم وڵاتەی کوشت!
ئومێد خۆشناو
دەمێکە ئهو بڕوایەم لادروست بووه،کە موجامەلە لەلایک وموزایەدە لەلاکەی تر،گەورەترین گرفتی پڕۆسهی ڕامیاری وکۆمەڵایەتی وئیداری وحوکمڕانی وژیاری وژیانی وڵاتەکەی لەمەڕ خۆمانە.!
ئەی ئهوه نییه لەو شوێنەی پێویست ناکات موجامل بین وگەرەکە جدی بین تا ڕادەی بێز لێبوونەوە،موجامەلەی یەکتر دەکەین.لەپشتڕاش نەک ملی یەکتر دەشکێنین بەڵکو خەنجەریش لە ئەسکوردی یەکتر دەسرەوێنین.!
ئەی ئهو کات وساتانە چەندە بێزەوەروکرێتن،کە لەجێگای مۆڕاڵ وبەهاوبیرو باوەڕوئەخڵاق،موزایەدە سەری خۆی دەردەھێنێ وشوێنی دەگرێتەوە.!
لای من باشترین دەرکەوتن وهێمای دیاربوونی ماهیەتی موزایەدە چیەکانی وڵاتی خۆمان،ڕووداوهکهی ئەمڕۆی باکووری کوردستان وکردارە نادروستەکەی دەسەڵاتدارانی تورکیایە.
ئەمڕۆ بەدرێژای ڕۆژ هەوڵێک لەلایەن کەسانی پەرۆش بەنیشتیمان هەبوو،کە مادام ڕووداوهکەی باکوور،بابهتێکی نەتەوەی ونیشتیمانیە،با تەواوی فراکسیۆنهکانی پەرلەمانی کوردستان بەهەموو جیاوازیەکانمان یەک هەڵوێست ویەکگوتارمان هەبێ وبەیەک زمانی نەتەوەیانە ئیدانهی بکەین،وەلێ ئەفسوس هەوڵەکەمان سەرکەوتوونەبوو.
بەھەموو قەناعەتەوە پێموایه لەبەر دووهۆکار هەوڵەکە سەرکەوتوونەبوو.
یەکەم هۆکار ئهوهیە،کە وهک پێشتر گوتم زۆر لاو لایهن هەن تەواوی دروشمەکانیان دورە لەڕاستی وموزایەدەکردن له لای ئهوان پیرۆزوکاروپیشەوباوەڕە.!
دووهم هۆکار،ئهوه بوو کاتێک سەرۆکایەتی کوردستان لەنێو گەرمەی ڕووداوهکه هەڵوێستی ڕاگهیاندوئیدانەی کرد،ئیتر هەندێ لایەن وهک باڵۆنی فوو دراوفش بوونەوەوبەتاڵ بوونەوە،دڵنیام ئەو کەسانە هێندە نیگهران نەبوون به دەستگیرکردنی پەرلەمانتاران وچالاکوانانی کوردلەباکوور،هێندهی نیگهران بوون بەڕاگەینراوەکەی سەرۆکایەتی کوردستان.!
ئیتر ئهوهیە موزایەدەی وڵاتپارێزی،ئیتر ئهوهیە دروشمبازی وشێواندن وبەلاڕێدابردن وناشرینی سیاسیە کورت بینەکان....
PM:02:24:05/11/2016
ئهم بابهته 4355
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی