شار ئەسوتێ
حاکم قادر حەمە جان
سەرەڕای مەینەتیەکانی نەدانی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاری و دۆخی داروخاوی ئابوری و نەخۆشی کۆڕۆنا کە بەرۆکی کوردستانی گرتووە لێرە لەم شارە ئەنجومەن و گروپ و رێکخراوو حزبەکان لێی بیدەنگن یان کەم دەنگن ئەوهتا چەند رۆژێ لەمەوبەر شاخی گۆیژە سوتێنرا کە درەختەکان تەمەنیان زیاتر لە 60 سالە, من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لێژنەیەکی پسپۆرو بویر لێ بکۆڵیتەوەو تاوانبارانی به سزا بگەیەنرێت بهبێی یاسا, کەچی وەک رووداوێکی سادەو ساکار بێ گاریگەری تێپەڕی.
سەرجەم کاربەدەستانی شار , لە پارێزگارو قائیمقام و لیژنەکانیان , ئەنجوومەنی پارێزگاو ئەنجوومەنی شارەوانی کە وەک فەرمانبەری دێرین لە پاشکۆی بیرچوونەوەدان , نقەیان نەھات , کەسێک نەیوت ئەم شارە بۆ ئەسوتێ !؟
بەدوایدا سەرقەبران فرۆشرا پاش ئەویش سنەوبەرەکانی تاسلوجە سوتێنران , تا ئێستا ئیدانە نەکرا رەنگە مەرامی کردنی بە پڕۆژەیەک بۆ کۆمپانیای مشەخۆرەکان یان بۆ کەسانی کاسەلێس زۆر بەھێزتر بێت لەوەی خزمەتی ئەم شارە بکرێت .
وا بڕوات دڵنیام پارکی ئازادی و پارکی مەلیک مەحمود و پارکی شەھید سەلاحی موھەندیس و پارکی مەحمود مەلا عیزەت و پارکەکانی ھوانەش و ئەوانی تریش بە بەرچاوی ئەم کاربەدەسته بی ههلوست و بی دهنكانهوه بسوتێنرێ وە لەناو ببرێت ناتوانن نقەیەک بکەن.
من چاوەڕوانم لەم لایەنە کاربەدەستانە لە زووترین کاتدا مەلەفی ئەم گرێ کوێرانە بخهنه بەردەست دادگاو رابوەسترێنرێت ئەگەر نا دەبێت خەڵکی ئەم شارە ئەمانە بە نوێنەری خۆیان نەزانن و ھەرچی زووترە داوای ھەڵبژاردنه وه ی ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنەکانی دیکە بکەن تا ئەوانەی دەچنە سەر کورسی بزانن ئەوان چاوی خەڵکن لەوێ نەک گیرفانی خۆیان ...
ئایه ئهزانن كفنی مردوو گیرفانی نیه !
PM:11:52:18/09/2020
ئهم بابهته 1612
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی