ئەوەندەی من بەبیرم بێت؟؟!!

‌د. رێزان هەردی

پتر لە ٢٧ ساڵە وەک پزیشک کاردەکەم و بەدرێژایی ئەم ٢٧ ساڵە لەوانەیە پتر لە سەدو پەنجاهەزار نەخۆشم بینیبێت/ پشکنینم بۆ کردبێت / چارەسەرم کردبێت؟! ئەوەندەی من بەبیرم دێت، بەهەرنەخۆشێکی کوردم ووتبێت : (بەڕێزەکەم تۆ نەخۆشی شەکرەت هەیە، یان زەغتت هەیە، یان نەخۆشی دڵت هەیە، گورچیلەت سستە، غودەی دەرەقیت سستە و..) تکایە خۆت لەم جۆرە (شیرین، سوێری، چەوری...) خواردنانە بپارێزە و دەرمانەکانت لەکاتی خۆیدا بەکاربهێنە و بێپرسی پزیشک واز لە دەرمانەکانت مەهێنە؟؟

زۆرینەی خەڵکی وەڵامی ئەمە بووە :
-دکتۆرە گیان فشەیە، مردن مردنە پەلەقاژێیی بۆ چیە؟؟
-دکتۆرە گیان ئەی نابێت هەموومان هەر بمرین؟؟
-دکتۆرە گیان وا بەجدی مەیگرە؟
-بەخوا ناتوانم!! نەدەرمانم بۆ قوت دەچێت؟ نە دەتوانم واز لەم جۆرە خواردنانەش بهێنم؟؟
-.....
ئێستا تێناگەم ئەم خەڵکە بۆ، بۆ (کۆرۆنا)  وا تووشی پانیک و دڵەڕاوکێ و مەترسی زۆر بووە؟ بڵێی خەڵکی لەمەودوا بە ڕێنماییەکانی پزیشکەکان بڕۆن بەڕێوە؟

بەداخەوە لەمەشدا وانیە، چونکە چەند دەڵێین :
-سوپاس بۆ خوای گەورە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بەم نەخۆشیە لە کوردستاندا تۆمار نەکراوە و بەس ئاگاتان لە خۆتان بێت، بەداخەوە زۆرینە باوەڕیان نیە وزۆرینە ڕوویکردۆتە کرینی دەمامک و نرخی (دەمامکیش) بە سێ چوار قات بەرز بۆتەوە و خەڵکی هەر ئامادەیە بیکڕیت. وهەمووی سەری کردۆتەسەربڵاوکردنەوەی زانیاری و ڤیدیۆ و ترساندنی هاووڵاتیان. لەم ناوەدا هەندێک خەڵکی هەل پەرست و بێویژدانیش نرخەکە زیاد دەکەن و دەوڵەمەند دەبن؟؟!!

تکایە ترس و تۆقاندن بڵاو مەکەنەوە. مانگانە زۆر بەداخەوە دە ئەوەندە بە کارەساتی هاتوچۆ و جەڵدەی دڵ و جەڵدەی مێشک و... لەناو دەچێت، نە کەس بە پێی ڕێنمایی هاتوچۆ دەکات و نەکەس ئاگای لە تەندرووستی خۆیەتی و نەکەس بە ڕێنمایی پزیشکیش دەچێت بەڕێوە؟. خۆزگە کورد وادەبوو و بە ڕێناماییەکانی پزیشکی دەکرد.؟؟!! تکایە هەواڵی هەڵە بڵاو مەکەنەوە وسوپاس بۆ خوای گەورە هێشتا هیچ تووشبوویەکمان نیە و پشتبەخوا هەرواش دەبێت.


AM:09:10:24/02/2020

ئه‌م بابه‌ته 2956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی