من کەسێکی گەشبینم و ئومێدم زۆرە

‌د. رێزان هەردی

من ئومێدم هەیە بەهاوکاری هاوکارەکانم و هاووڵاتیانی دڵسۆزی ئەم هەرێمە هەنگاوەکانی یەکەم لە چاککردنی کەرتی تەندروستیدا بننێم.

کەرتی تەندروستی پێویستە پرسێکی نیشتیمانی بێت، چونکە کەسانێکی تەندروستی (لەش و دەروون) باش، دەتوانن ووڵات بەڕێوە بەرن.

زۆربەداخەوە، دوای ئەو ئەزموونە تاڵەی تەزویر و نەبوونی سەروەریی یاسا زۆرکەس نائومێدی دایگرتوون وبەردەوام دەڵێن بەخوا بەکەس چاک نابێت و تۆش و منیش هیچمان لەدەست نایەت.

ئەمجۆرەکەسانە بەشێکیان لە دڵسۆزیی و لەو ئەزمونە تاڵەی کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمداهەیانە، ئەم قسانە دەکەن.

هەندێکیش بەمەبستی ساردکردنەوە وا دەکەن تا تۆش کۆڵ بدەیت و چونکە خۆیان لەو نادادی کۆمەڵایەتی و بێ یاساییە سودمەندەن.

دەبێت ئەوە بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرا بێت گەر نەخۆشیەک یان پەتایەک لە هەرێمدا بڵاوببێتەوە..ئەو نەخۆشیە پەلاماری هەموو هاووڵاتیان  بە بێ جیاوازیی دەدات، نەک تەنیا بزووتنەوەی گۆڕان و دواتر دەبێتە جێی مەترسی بۆ سەرهەمووان. بۆیە ئەم پرسی گۆڕانکاری لە سیستەمی تەندروستیدا دەبێت بکرێتە پرسێکی نیشتیمانی و چارەسەری بۆ بدۆزینەوە.

من زۆر بە هەنگاوەکانی یەکەمی ئەمچاکسازییە گەشبینم و دەبێت هەموو شتێک سەرەتایەکی هەبێت. ئەو سەرەتایەی وەک هەموو سەرەتایەکیتری ئەم ژیانە ئاسان نابێت وقورسە بەڵام بۆ مرۆڤە بە ئەزمونەکان مە‌‌حاڵ نیە.

هیوادارم هاووڵاتیان بچنە سەرسندوقی دەنگدان و ڕێگەی نائومێدی بەربدەن و ڕێگەی پڕ هیوا و ئومێد بۆ میللەتە ستەم دیدەکەمان بگرنەبەر.

من ئومێد لەمامەپیرەیەکی واوە وەردەگرم. با هەموومان لەم مامەپیرەی،  ئەم وێنەیەوە هیوا و ئومێد وەربگرین، کە بەشداربوو لە مانگرتنەکانی کەرتی تەندروستی و کەرتی پەروەردەدا لەمانگی سێی ئەمساڵدا و هێشتاش بەم تەمەنەوە هیوای بە چاکسازی و گۆڕانکاریی ماووە.


PM:05:26:29/09/2018

ئه‌م بابه‌ته 3737 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی