کەلتوری نەخوازراوو لە پرسەدا

‌د. رێزان هەردی


بەداخەوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە پرسەی یەکێک کە ناسیاو و دراوسێمان بوو، بەشدار بووم. بەدڵنیایی هەریەکە لە ئێمە بۆیە لە ناخۆشی و کۆستێکدا بەشدار دەبێت، تا هاوخەمی خۆی بۆ خاوەن پرسەکە دەرببڕێت و یاخود کەسی مردوو لە نزیکەوە دەناسیت و خۆی بەبەشێک لەو خەمە دەزانێت، یان لەبەر هەردوو هۆکارەکەیە. ئەم پرسەیە وەک زۆرینەی پرسەکانیترلە کوردستاندا یەکجار قەڵەباڵغ بووو جێگەی دانیشتن نەمابوو. 

خاوەن پرسە بەتەواوای هیلاکی وماندووبوونێکی بێئەندازەی پێوەدیاربوو و توانای قسەکردنی نەمابوو. گەرمایەکی زۆربوو و هەوای ناوهۆڵی مزگەووت پەنگی خواردبووەوە. 

ئەوەی سەرباری ناخۆشی و خەمەکە سەرنجمدا ئەوەبوو:
- زۆرینەی ئەو خانمانەی دەهاتن، یەکەیەکە خاوەن پرسەیان لە کاتی هاتنیان و لەکاتی ڕۆشتنییاندا، نەک جارێک بەڵکو چەندینجار ماچ دەکرد!

- جێگەی دانیشتن نەبوو، زوو زوو خانمە ئاینییەکە دەیگووت: تکایە هەستن و جێگە بۆ خەڵکیتر چۆڵ کەن!!

- لەبەر قسەکردن و دەنگەدەنگ نەتدەتوانی گوێت نە لە قورئان نە خوێندەنەوەکانی خانمە ئاینییەکە بێت!

١- ئەوجا وەک پزیشکێک ئەو ماچ کردنانە زۆر سەرنجی ڕاکێشام و هیوادارم ئەم کەلتورە نەخوازراوە نەمێنێت. چونکە ماچکردن نەک بە ڕەفتارێکی نەشیاوی دەبینم، بەڵکو دەتوانێت هۆکاری گواستنەوەی زۆرنەخۆشی بێت!

٢- بەدڵنایی هەمووان لە دڵسۆزیدا بەشدار دەبن، بەڵام خۆزگە کاتێکی دیاریکراو دادەنیشتیت، تا ڕێگە بەیەکێکیتر بدەیت ئەویش هاوخەمی خۆی بۆ خاوەن پرسەکە دەرببڕێت.

٣- خۆزگە دەتوانیت بۆ نیوتا کاتژمێرێک بێدەنگی بپارێزیت تا ئەوانەی بەدڵ تامەزرۆی گوێگرتنی ئایەت و قورئانن، بتوانن بۆ چەند ساتیکی کەم گوێیان لێی بێت.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.


AM:10:51:19/09/2017

ئه‌م بابه‌ته 14824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی