1,400,000

‌چيمەن ساڵح

ئەم ژمارەیە وەک  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە هەرێمی کوردستان موچە  لەسەر بودجەی حکومەت  وەردەگرن , راشیگەیاند ، کە ٧٠٠ هەزاریان بە کردەنی لە کاردان و ئەوەی تر وەک لە زمانی میللیدا بووە بە بندیوار واتە بندیوارن، بەپێی زانیارییەکانیش، بەشێکی زۆر  ئەوانەی کەوا بە کردەنی دەوام ناکەن ، لە پۆلیس و کارمەندی هێزی ناوخۆن.

کاتێک باس لە زۆریی  ژمارەی  فەرمانبەری حکومەت دەکرێ ، گەلێک سەرنج ولێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەخرێتە روو ،هەندێک دەڵێن ئەمانە هەموو ی خزم وکەسی بەرپرسانن ، هەندێک بە ساختە چی و هەندێک بە هەلپەرست و  ،، ؟چەندان شتی تر .

بەڵام ئەوە هەموو راستییەکە نییە ، چی تر لە باسەکەدایە ؟
 خەڵکێکی یەکجار زۆر ی گوند و شار وشارۆچکە دوورە دەستەکانیش  کارمەندی حکومەتن  ، بەوتەی زۆر لە چاودێران ئەمە بووەتە هۆی پەکخستنی بەشی زۆریی کەرتی کشتوکاڵی ،لە کاتێکدا لەوا نەیە ئەوان  بە کارکردن لە زەویدا ئەگەر هاوردەکردن و ناردن رێک بخرێت ،دەتوانن ژیانێکی زۆر باشتر بژین .لەوەی بە موچەیەکی سەد هەزار کەمێک  موچەی خزمەتگوزارێک  دەژین و دەست و پێشی بەستوون گوایە موچەیان هەیە و کار ناکەن .ئەی بۆچی ئەوەیان هەڵبژاردووە بۆ پشت بەستن پێی ؟

بەر لە بارودۆخی ئابوریی کرێکار لە رۆژێکدا  رۆژانەیەکی هەبوو ،کە دەیتوانی بە یەک هەفتە موچەی فەرمانبەرێکی پلە باشی هەبێ ،بەڵام هەر دڵی لەسەر ئەوە بووە حکومەت دایبمەزرێنێ ،ئەگەر هەر لە بنەڕەتدا  بندیوار نەبووبێ، بۆ  ؟

هەیە گوزەرانی باش بووە و من بۆ خۆم بینیوومە کۆمپانیای هەبووە و بازرگانی لە نێوان تورکیا و کوردستان کردووە و کەچی موچەیەکی کەمیشی لە حکومەت وەرگرتووە ، ئەگەر چی هیچی نەکردووە بەرامبەر ئەو پارەیەی کە ئەو مامەڵەی پێوە کردووە  بەڵام بەلایەوە گرنگ بووە ،بۆ ؟

(بەشێکیش لە موچە کە دەڕوا و کە حزبەکان تیایدا دەستیان هەبووە  لە خانەنشینکردنی بە هەزاران کەس بە پلەی سەربازی و پلەی وەزیفی بەرز  ،لەسەر بودجەی گشتی ،ئەگەر بەشێکی کەمی هەق بێ ،بەڵام ناهەقییەکەی زیاترە و بەشێکی زۆری ناهەقە. جگە لەوەی  کۆمەڵێک ئەویش هەر حزبەکان کردوویانە ،ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکانێک کە بەشی زۆریی باری داراییان زۆر باشە ،بە پلەی تایبەتی دامەزران  هەندێکیان پێیان دەوترێ معوم کە هیچ کارێکیان نییە و تەنیا موچە وەردەگرن ،هەندێک لە کاردان و بەڵێ‌م نەبن باشترە هیچ سودێکیان نییە و جگە لەوە خەرجی تریش دەخە سەر حکومەت وەک ئۆتۆمۆبێل و بەنزین و هاتوچۆ و هەندێکیان شوێنی نیشتەجێبوون و هتد ،هەموو لایەکیان  دەسکە تورێکیان بۆ  حکومەت و کوردستان نییە ، ئەم دوو تیپە دەبێ چارەسەر بکرێن و فەرمانبەری ئاسایی بە جیا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ.ئەوەی پۆلیسیش کە کە پۆلیسی ئاسایین  بە موچەی کەم دامەزراون  زیاتر گەنجی بێ ئیش بوون و کارامەیی و خوێندەواریی ئەوتۆیان نەبووە و زیاتر وەک جێبەجێکردنی بەشێک لە سیستەمی سۆسیالە لە ژێر ناوی دامەزراندندا).

بۆ ماوەی ساڵێک زیاتر لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای کار لەگەڵ هەندێک لایەنی پەیوەندیدار کارمان کرد و لەو ماوەیەدا بۆم دەرکەوت ،کە هەموو خەڵک دەیەوێ  لە حکومەتدا دابمەزرێ ، ئیتر هەر یەکە و بە جۆرێک ،بەشی زۆریشی پەیوەندیی بەوە وە نییە ،پێویست بە موچەکەیە یان کاری باشتری نییە ، بەڵکو ئەوەیە ،بە هۆی یاساکانەوە تا ئێستا لەم وڵاتە وەک هەندێک لە کەسەکان دەیانووت ( لە حکومەت ناوێکت نەبوو)  تەنیا تۆ شوێنی لە دایکبوونت دیاریکراوە بەپێی ناسنامە ئەگەر نا لەم وڵاتەدا و ،هیچ ئیمتیازێک ناتگرێتەوە و لەکاتی هەر ئەگەر و سودێکدا ئاسایشی ژیانت دەستەبەر نییە .

هەر بەهۆی ئەوەوە کە  کەرتی تایبەت بە هەمان سیستەمی ئەرک و سودی حکومەت کە یاسا بە تەواوی ئیلزامی کردووە ناچێ بەڕێوە، کەرتی تایبەت بە ئارەزووی خاوەنکارە  ، هەموو کارمەنەێکی کەرتی  تایبەت ژیان و کارەکەی  لە بەر هەڕەشەیە، تەنانەت  کەسێکی یەکێتی خاوەنکارانی کوردستان پێی وتم" کرێکار هەبوو ،بەسەر بەرزکەرەوەوە گیانی لەدەست داوە ، خاوەن کۆمپانیاکە ی زەحمەتی نەکێشاوە دای نەگرتووە و کەسوکاری بانگ کردووە، ئەوە جگە لەوەی کرێی ئەو رۆژەی بۆ منداڵەکانی حیساب نەکردووە، بۆیە دەبێ لێرەوە دەست پێ بکەین  !.زۆر نەکەوینە بەر کاریگەریی ئەوەی کە لە فڵان وڵات و ئەم وڵات بە چ شێوەیەکە ئێمە خۆمان دەزانین کە چی بکەین کارەکەمان چاک دەبێ .

بەشێکی زۆر لەو موچەیە ،دەکرێ وەک یارمەتی بۆ خەڵک تەماشا بکرێ ،بۆیە ،ۆیە لە هەموو شت گرنگتر لە پرۆسەی چاکسازیدا کارکردنە لەسەر پەرەپێدانی یاسایی کەرتی تایبەت  و کارو خانەنشینی ئەم کەرتانە و کاری سەربەخۆ ،کە وابکات مرۆڤ ئەگەر وەزیفەی حکومەتیشی نەبێ بۆ هەموو ئیمتیازەکانی تر بە وڵاتەوە ببەسترێتەوە ،نەک چاوەڕێی ئەوە بێ  بە وەزیفەی حکومەت ناسنامەی هاوڵاتێتی پێ بدرێ


PM:02:30:27/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی