دۆخی دوای موشەکبارانەکانی سوریا

‌مەریوان وریا قانیع


ئەم وتارەی سایتی ئەل مۆنیترۆی ئینگلیزیی شیکردنەوەیەکی ورد و عەقڵانیی دۆخی ئەمڕۆکەی سوریا و پەیوەندییە سیاسییە ناوەکیی و ئیقڵیمیی و نێودەوڵەتییەکان لە خۆدەگرێت. خاڵە سەرەکییەکانی ناو ئەم وتارە ئەمانەن:

١- ئەمریکا دوای ھێرشەکە ڕاکێتیەکەی پێرێ لەسەر زمانی ترەمپەوە جاێکی تر پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە سوریا بەجێبھێڵێت. داوا لە دۆستەکانی دەکات ڕۆڵی زیاتر ببین. دۆستەکانیشی سعودیە و ئیمارات و قەتەر و میسرن و تورکیای تیا نییە. کێشەکە لەوەدایە ئەم دۆستانە لە سوریادا تەنھا ھێزە جھیادییە ئیسلامییەکانیان ھەیە کە پەنای بۆببەن و ئەمانەش وەک داعش وان. جگە لەوە ئەو دۆساتانە ھەموویان کێشەی ناوەکیی و ئیقلمی زۆر گەورەیان ھەیە و ناتوانن ئەو چاوەڕوانیانە بە ئاسانی بەدەستبھێننکە ئەمریکا لێیان چاوەڕوانە. 

٢- تورکیا تا دێت زیاتر دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ڕوسیاوە و ڕوسیاش نایەوێت ئەسەد بکەوێت. بۆیە تورکیا دواجار ناچاردەبێت مانەوەی ئەسەد قبووڵبکات. ھاوکات ڕوسیا تا ئێستا بە ئاشکرا باس لەوەدەکات کە کوردەکانی سوریا دەبێت بەشێکبن لە چارەسەرکرنی کێشەکانی ناو سوریا. 

٣- ڕوسیا و ئێران دەیانەوێت ھێزە کوردییەکان لەسوریادا بەشێوەیەکی وا ببەنەوە پاڵ ئەسەد و کە بکرێت لەلایەن تورکیاشەوە قبووڵبکرێت، ئەمەش مانای بەخشینی بوونێکی سیاسییانەی سنووردار بە کورد لە سوریادا کە ھەموولایەک بتوانێت قبووڵیبکات. 

٤- مادامەکی ترەمپ پێ لەسەر پاشەکشە لە سوریا دادەگرێت، بۆیە کوردانی سوریا ئەگەری نزیکبوونەوەیان لە ئەسەد و لەڕێی ئەسەدیشەوە، بە نێوانگیریی روسیا و ئێران، لە تورکیا لە ئارادایە. 

٥- دۆخی ناوەکیی و نێودەوڵەتی تورکیا ئەوەندە بەھێزنییە بتوناێت چی لەسوریادا دەوێت بیباتە سەر. ڕوسیا کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر تورکیا ھەیە داوا لە تورکیا دەکات کە عەفرین تەلسیم بە ھێزەکانی ئەسەد بکاتەوە.

بە کورتیییەکەی لەناو ئەو فەوزا سیاسیی گەورەیەدا و لەناو ئەگەرە گەورەکانی جەنگ و پێکدادانی خۆیناویدا، ھێشتا ئەگەرێکی بچوکی چارەسەرکردنێکی سنوورداریی بڕێک لە کێشەکان ھەیە.


PM:01:04:16/04/2018

ئه‌م بابه‌ته 1456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی