ئامۆژگارییه‌كی كورت بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
مەریوان وریا قانیع
باشترین شتێك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئێستا‌دا ئه‌نجامیبدات ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌كه‌یانه‌وه به پارتی و یه‌كێتی بڵێن پێویست ناكات بێن بۆلای ئێمه و باسی حیكایه‌تی ریفراندۆممان بۆ بكه‌ن، پێیان بڵێن خۆتان وه‌كیل بن و ریفراندۆمی خۆتان بكه‌ن.
چۆنتان ده‌وێت وابیكه‌ن، كه‌ی ده‌تانه‌و‌ێت ئه‌و كاته ئه‌نجامیبده‌ن و چه‌نده‌ش پاره‌ی تێدا خه‌رجده‌كه‌ن، بیكه‌ن.
گه‌ردنیشیان ئازادبكه‌ن چۆن كۆڕ و كۆبوونه‌وه و ڤێستیڤاڵی بۆ ڕێكده‌خه‌ن با بیخه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چۆنیان ده‌وێت ئاوا میدیاكانی خۆیان جۆشبده‌ن:
واته كێ به خائین و ناپاك و جاش و كێش به نیشتیمانپه‌روه‌ر و پاڵه‌وان ده‌كه‌ن، با بیكه‌ن.
چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ستوونووسی ناوه‌كیی و بیانیش ده‌كڕن، بۆ جۆشدان به‌م په‌تای ریفراندۆمه، با بیكڕن.
پێیان بڵێن ئێوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ریفراندۆمه‌كه‌یان دروستناكه‌ن، به‌ڵكو كه رۆژی ده‌نگدانیش هاته‌پێشه‌وه دۆست و هه‌وادره‌كانتان راده‌سپێرێن به‌ر له‌وان، ده‌نگ به جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم بده‌ن.
لێیانگه‌ڕێن له‌گه‌ڵ ئه‌و خورافه‌تی ڕیفراندۆم و مانۆره بێناوه‌ڕۆكه‌دا تا دواهه‌مین خاڵ بڕۆن.
ئه‌م خورافه‌ته تا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع نه‌شكێت له ئاستی گوتاردا ناشكێت.
كه‌ی تاقه‌تیشیان له هه‌موو گه‌مه‌كه چوو، كه‌ی لوتیان به‌ر به‌ردی ئه‌لحه‌دی ناو ژیانی رۆژانه‌ی پێنج ملیۆن مرۆڤ كه‌وت، ئه‌وده‌م ناچاربكرێن له‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم قسه‌ی راسته‌قینه بكه‌ن و ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت و ئه‌وه‌شی سالانێكه پێویسته ئه‌نجامبدرێت ئه‌نجامبدرێت.
له كوردستاندا دۆخێك سه‌روه‌ر كراوه تا خورافه‌تی ریفراندۆم و خورافه‌تی شێوه‌كانی تری «سیاسه‌تی ره‌مزیی» به‌تاڵنه‌كرێنه‌وه، مه‌ودای ئه‌وه نه‌ماوه قسه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی راسته‌قینه ده‌ستپێبكات ده‌بێت «سیاسه‌تی ره‌مزی» بخرێته چاڵه‌وه.
AM:10:45:04/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 10597
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی