"له وه‌ڵامی په‌یامێكدا"
عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف
به‌ڕێز/ مه‌لا به‌ختیار
سڵاوێكی گه‌رم...
پێشتر و به‌وردیی ئاگاداریی هه‌ڵوێسته‌كانی تۆ و هه‌نگاوه‌كانی (ئاساییكردنه‌وه، هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتنه‌وه)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی بوم، هه‌ندێكجار وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندازیارانی ئه‌و پرۆسه‌یه ناوت ده‌هات، كاتێك له‌دوا وێستگه‌ی رێكه‌وتنه‌دا و له رۆژانی كۆتاییدا، نیگه‌رانییه‌كان و تێبینییهكانی تۆم له‌سه‌ر ره‌شنوسی رێكه‌وتنه‌كه بیست، كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیش كه بڕیاری كۆتایی وه‌رگیراو په‌یام و هه‌ڵوێستی پابه‌ند بوون و قهبوڵكردنم له‌لایه‌ن تۆوه بیسته‌وه. كۆبونه‌وه‌ی رۆژی پێشتری ماڵی خۆت و دواتریش وشه‌گه‌لێكی (قسه‌ی پاشمله، پاشقول، خه‌نجه‌ری پشته‌وه)م له‌زمانی هاوڕێكانته‌وه ژنهوتهوه، هه‌موی ئاسایی و ته‌ندروست بون و هه‌ڵوێسته‌كانت لای منه‌وه نمونه‌ی پیاوی رێكخراوه‌یی و سیاسی بوون.
به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی په‌یامی رۆژی 31/5ی ئه‌مساڵی تۆ به بۆنه‌ی ساڵیادی یه‌كێتییه‌وه، مه‌خابن خه‌رمانێك له خۆڵی خه‌م و خیش و خه‌وش و خوێندنه‌وه‌ی كۆنهساڵی له‌خۆگرتووه، نیگه‌رانی كردم.
ده‌ركه‌وت ئه‌زمون و مێژوی ژیانی سیاسی تۆ، زیاتر له‌وه‌ی خۆتی فێركرد، وانه‌ی به‌سود و فێربونی به‌ئێمه گه‌یاندووه. به‌مانایه‌كی تر، هاوڕێكانی نه‌وه‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی، له‌خۆتان باشتر ئێوه ده‌ناسن، بۆیه له ره‌شبینی و نائومێدی تۆیا، ئێمه‌ین هه‌ر ئومێد و متمانه‌مان به‌تۆیه.
له‌هه‌مان بۆنه‌دا ئه‌م په‌یامه‌ش له‌من وه‌ربگره:
* هاتنه‌وه‌ی ساڵی 77ی مام و كاكه نه‌وه (كه ناویت نه‌بردووه)، نه‌خشه‌ی خه‌باتی هاوبه‌شی به‌ره‌یی له‌مێرگی كێفرنیا و دۆڵی رۆستی وه چه‌سپاند، ئه‌وساش زۆر هاوڕێمان له‌كۆمه‌ڵه پێی هه‌زم نه‌ده‌كرا، ساردبونه‌وه و دوركه‌وتنه‌وه، ره‌خنه و تێبینییهكانی ئێوه‌ی كۆمێته‌ی هه‌رێمه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستپێكه، له گوێماندا ده‌زرنگێته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌م قۆناغه هێناتان و به گۆڕینی ئاڕاسته‌ی مێژوو، پێناسه‌ی ده‌كه‌یت.
ئه‌م رێكه‌وتنه هه‌مان پێكه‌وه‌ییه، هه‌مان ره‌خنه و تێبینی خۆت و ئه‌وانیتریش رێزی لێده‌گیرێ، داواش ئه‌وه‌یه به‌هه‌مان گوڕ و تێنی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ، كۆمه‌ڵانه بێنه مه‌یدان و له‌م قۆناغه‌ی نوێیه‌ی خه‌باتی پێكه‌وه‌ییدا، ستون و پایه هاوبه‌شه‌كانی پته‌وتر بكه‌یت، چونكه ئه‌مجاره له شاخه‌وه نا، له‌ناوه‌ندی شار و مه‌ده‌نییه‌ت و سه‌روه‌ختی حوكمڕانی و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییدا، ئاڕاسته‌ی مێژوو ده‌گۆڕێت، وه‌ك رابردوو، پێویست به تواناكانی خۆت و هاوڕێكانت ده‌كات.
* ده‌رفه‌ت و سه‌نگه‌ر و مه‌یدانی به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی (كاسه‌لێس و به‌رژه‌وه‌ندیخواز) وه‌كو خۆت ناوت بردوون، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێكه‌وتنه فراوانتر و پته‌وتر ده‌بێت، دوره‌په‌رێزی تۆ، له‌م كۆتایی ته‌مه‌نه‌دا چانسی كرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی پهشیمانبونهوهت ناداتێ.
* هه‌نگاوه‌كانی مام بۆ (سه‌ری ره‌ش)ی پارتی و پێداگری ئه‌و، هه‌ڵوێست و نامه تایبه‌ته‌كانیشی بۆ بارزانی، پاساوی ره‌خنه و نیگه‌رانییه‌كانی تۆ نین و دادی هیچ هه‌ڵوێستێكی پێچه‌وانه‌یی كاری سیاسی تۆ نادات، له‌ڕوی ئاكاری ئه‌مانه‌تیشه‌وه له مه‌جلیس و گوتار و نوسیندا، به‌كارهێنانیان گونجاو نییه، ئهوبهخششی زۆر ئه‌وانیش بۆر ده‌رچوون.
ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی ته‌ندروست مه‌به‌ست و ئامانجه، هه‌نگاوی پراكتیك ئه‌مه‌یه، فه‌رموو هاوڕێمان به.
PM:01:47:01/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 2988
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی