كورد‌و به‌ردی زل
د.شێرکۆ عبداللە
- بابه بابه.. فریاكه‌وه بۆ خاتری خوا.. یه‌ك فه‌رته‌نه‌یه له‌كۆڵان خه‌ریكه كلكی كه‌ری تیا ئه‌پچڕێ.
+ شه‌ڕی به‌ینی ئه‌حه‌و خوله‌یه هیچ نییه.
- ئه‌مجاره‌یان وانییه. ئه‌حه یه‌ك تاوێره به‌ردی هه‌ڵگرتووه بیكێشێ به‌خوله‌دا مێشكی پان ئه‌كاته‌وه.
+ خه‌مت نه‌بێ. به‌ردی زل نیشانه‌ی نه‌هاویشتنێنی.
- قه‌ناعه‌تم وانییه بابه. كورد كه ئه‌گاته تینی به‌ردی زلیش ئه‌هاوێژێ.
+ نایهاوێ مه‌ترسه.
- ئه‌یهاوێ بابه‌گیان. ئێمه ته‌جروبه‌مان هه‌یه.
+ كام ته‌جروبه‌یه؟
- ته‌جروبه‌كه‌ی په‌رله‌مان.
+ بیری ئه‌وه‌م نه‌بوو. راست ئه‌كه‌ی. جه‌وابكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان زلترین به‌ردبوو. ئه‌ی ئافه‌رم.
- ئافه‌رم له‌من؟!
+ نا.. له‌كورد به‌عام. چونكه هه‌موو قانون‌و قاعیده‌یه‌ك به‌درۆ ئه‌خاته‌وه. به‌ڕاستی میلله‌ته نه‌گاڵته.
- به‌تایبه‌ت رۆشنبیره چه‌په‌كان.
+ بۆچی به‌تایبه‌ت رۆشنبیره چه‌په‌كان هه‌تیو؟
- چونكه له‌دڵی خۆیاندا بڕوایان به‌دیموكراسی‌و ئازادی هه‌یه كه‌چی كه دێنه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ریكلام بۆ دیكتاتۆریی ئه‌كه‌ن. به‌ڕاستی عه‌یبه.
+ هیچ عه‌یب نییه كوڕم. بیروباوه‌ڕ كوا عیلاقه‌ی به‌كاروكاسپییه‌وه هه‌یه؟
- نیه‌تی؟
+ نه‌خێر نییه‌تی. له‌هه‌موو دنیاشدا وایه. مه‌سه‌له‌ن ئه‌و هه‌موو ته‌زبیح‌و به‌رماڵ‌و دیشداشه‌یه (چین) دروستیان ناكات؟
- با؟
+ بڕواشی پێیان هه‌یه؟
- نه‌خێر.
كوردستانى نوىَ
PM:06:42:25/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 6019
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی