چی یه‌عنی چی؟
د.شێرکۆ عبداللە
+ كه باوكت وتی بیخه‌نه سه‌ر كوردسات مه‌عنای وایه رقی له‌سیاسه‌ت هه‌ستاوه.
+ كه ئافره‌تێكت بینی قه‌رز ئه‌كا بۆ عه‌مه‌لیاتی ته‌جمیلی لوتی، مه‌عنای وایه كورده.
+ كه ئاشتی هه‌ورامی له‌ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وت مه‌عنای وایه حكومه‌ت ئه‌یه‌وێ خاوی بكاته‌وه.
+ كه خاڵت وتی ئه‌چم بۆ حه‌ج مه‌عنای وایه ئه‌جه‌لی هاتووه.
+ كه مامۆستا وتی مه‌عاشی سێ مانگه‌كه‌م ئه‌وێ مه‌عنای وایه ئه‌مساڵ مه‌كته‌ب فت.
+ كه پیكابی دوو ته‌نی ئیشاره‌تی چه‌پی داگیرساند مه‌عنای وایه به‌لای راستدا پێچ ئه‌كاته‌وه.
+ كه وه‌زاره‌ت به‌بێ وه‌زیر ئیشی بڕوات مه‌عنای وایه هه‌مووی فشه‌یه.
+ كه دراوسێكه‌تان خۆی گۆڕی‌و چوو بۆ ده‌وام مه‌عنای وایه ئه‌مڕۆ مه‌عاشه.
+ كه ئێران‌و سعودیه‌و پوتین‌و ئۆباما‌و پارتی‌و گۆڕان دانیان له‌یه‌كتر جیڕ كرده‌وه مه‌عنای وایه ئه‌مساڵ ساڵی كلاسیكۆیه.
+ كه پارتی رێكه‌وتنی ستراتیجی هێنایه‌وه ناو باسان مه‌عنای وایه به‌هاره‌كه‌ی خۆش ئه‌بێ.
كوردستانى نوىَ
PM:01:22:22/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 6469
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی