هه‌ڕه‌شه‌ی جاران ... هه‌ڕه‌شه‌ی ئێستا
د.شێرکۆ عبداللە
دایك له مناڵ:
جاران: ئه‌گه‌ر نه‌خه‌وی به شه‌و له‌بانه‌كه ئه‌ڵێم.
ئێستا: ئه‌گه‌ر نان نه‌خۆی ئای پاده‌كه‌ت لێ ئه‌سه‌نمه‌وه.
كچ له كوڕ:
جاران: شه‌رت بێ نه‌یه‌م بۆ كانی.
ئێستا: شه‌رت بێ بلۆكت بكه‌م.
ته‌له‌به له مامۆستا:
جاران: زه‌غتم لێ بكه‌ی مه‌كته‌ب ته‌رك ئه‌كه‌م.
ئێستا: زه‌غتم لێ بكه‌ی له فه‌یسبوكا نابم به فرێندت.
دایك له كچه‌كه‌ی:
جاران: سوراو بكه‌ی سه‌رت ئه‌تاشم.
ئێستا: خوام له‌و خوایه‌ی كه هاتیته‌وه سواره‌وه‌كه‌ت لێ بوبێته‌وه.
هاوڵاتی له حیزبه‌كان:
جاران: بزانه ده‌نگتان ئه‌ده‌مێ؟
ئێستا: بزانه چۆن باره‌گاكه‌تان ئه‌سوتێنم.
باوك له ئه‌ولاد:
جاران: چاوت ده‌ر ئه‌هێنم.
ئێستا: پاسۆردی (وای فای)یه‌كه ئه‌گۆڕم.
هه‌ڤاڵ له هه‌ڤاڵه‌كه‌ی:
جاران: به موقه‌ده‌ساتم یه‌كه‌م كه‌س ئیعتیراف له‌سه‌ر تۆ ئه‌كه‌م.
ئێستا: ئه‌گه‌ر ته‌كه‌تولم لێ نه‌كردی هه‌قته.
دراوسێ له دراوسێ:
جاران: شه‌رتی خوا بێ له‌داخی تۆ بار بكه‌م.
ئێستا: له قینی تۆ ئه‌یكه‌م به كافتریا.
پارتی له موخالیفه‌كانی:
جاران: به سزای شۆڕشت ئه‌گه‌یه‌نم.
ئێستا: فڕێت ئه‌ده‌مه ئه‌ودیوی دێگه‌ڵه.
PM:08:15:13/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 8263
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی