حەسوودیی بە خۆم
د.شێرکۆ عبداللە
*موستەحیلەزەلام کچەکەی لە تەموزدا لە دایک بووبێت و ناوی نابێت ھەتاو
*سێ رۆژە لە ئیعلامەکان قسە بە یەکتری ناڵێن ،تەحەمولکردنی ئەم ھەموو سەقامگیریی سیاسییە قورسە
*ئێمە ئەو ھەموو جنێوە ئەدەین بە زوحاک، کەچی بەستەزمانە تەنیا ڕۆژی دوو کەسی کوشتووە
*کورد خەڵکە بێ ئەقڵەکە مەشھور ئەکات و خەڵکە مەشھورەکەش بێ ئەقڵ
*دەستم لە ئەقڵی خۆمان شۆردووە، بەتەمای کەرەمی خوا و کەرێتیی بەغدام
*متمانە کردن بەو کەسە زۆر زەحمەتە کە ریکلام بۆ برنجیش ئەکات و بۆ حەبی کێشدابەزاندنیش
* مودیرەکەمان حەز ناکات ھیچ کارمەندێک دڵی بیەشێت، ھەر تۆزێ شێخی نەمێنێ بەسە
*کوڕی ئێستا توانای ژنھێنانی نی یە، ئەوپەڕەکەی ئەوپەڕەکەی دەعوەتێکی قۆرییەشکاوت بکات
*ئەگەر پیاو کۆمپانیا بێ، ژن پارەی حەرامە
* ئەڵێن شتی خۆش یان بۆ شەکرە خراپە یان شووی کردووە
*تەصەور بکە چوار دانە ھەزار پێ ئەگەر ھەللور بللور بکەن کەی لێ ئەبنەوە
*ھەندێ جار حەسوودی بەخۆم ئەبەم ،چۆن فریا ئەکەوم ئەوەندە ساویلکە و دەماغسز بم؟
PM:03:01:06/08/2020
ئهم بابهته 2520
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی