كه‌چی رزیوه
د.شێرکۆ عبداللە
پۆلیس: نه باسی مه‌عاش ئه‌كا، نه داواكاریی هه‌یه، نه ره‌خنه ئه‌گرێ. به راستی باشترین هاوڵاتی‌یه.
مه‌سئول: كێ؟
پۆلیس: په‌یكه‌ره‌كه‌ی برایم پاشا.
+++
مامۆستا: ئه‌و شته چی‌یه كه رۆیشت ئیتر ناگه‌ڕێته‌وه؟
ته‌له‌به: مامۆستا، ته‌مه‌نه.
مامۆستا: نه‌خێر داهاتی نه‌وته.
+++
ئه‌جنه‌بی: باشه بۆچی ئێوه كشتوكاڵتان به‌جێ ئیهمال كردووه؟ گوناحه به‌خوا!
كاربه‌ده‌ست: كێ وا ئه‌ڵێ میسته‌ر؟ كه‌س به‌قه‌ده‌ر ئێمه زه‌راعی نی‌یه.. له هه‌موو سه‌ر فه‌رعێكا دوو جاسوسمان چاندووه.
+++
ئه‌م: ئه‌زانی براده‌رانی ئه‌ولا زۆر رقیان له شه‌تره‌نجه؟
ئه‌و: له‌به‌ر چی؟
ئه‌م: چونكه هینی تیایه، كش مه‌لیك.
+++
یه‌كه‌م: به ره‌ئی تۆ كابرا ئه‌و شوققه و بینا و شتانه بۆچی دروست ئه‌كات؟
دووه‌م: مه‌علومه جه‌ناب. پاره‌كانی سپی ئه‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م: ئم.. ئه‌ی دوای ئه‌وه؟
دووه‌م: دوای ئه‌وه سومعه‌ی.
+++
ئه‌حمه‌د: ئه‌م حكومه‌ته زینده‌وه‌رزانییشی به‌درۆ خستۆته‌وه.
مه‌حمود: چۆن؟
ئه‌حمه‌د: چاك. نه‌مردووه كه‌چی رزیوه.
كوردستانی نوێ
AM:11:31:08/10/2015
ئه‌م بابه‌ته 6246
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی