ترخێنە
د.شێرکۆ عبداللە
*بەدەست سەرمەوە گیرم خواردووە،تەواو ئیزعاجی كردووم،ئەڵێی من سەری ئەوم
*شەخسییەت لە خۆراكیشدا شەرتە. ترخێنە ئەو ھەموو شتە بەكەڵكەی تیایە كەچی نیو ئەوەندەی بریانی حورمەتی نی یە
*ھەتا لە كوردستاندا نەژیت بڕواناكەی گاجووتیش ئەتوانێ سەیارە لێ بخوڕێ
*بەزەییم بە ڕۆنگۆڕدا دێتەوە.فەقیرە كە لە كەرەنتینە نەجاتی بوو ئەبێ بچێتە چاڵەوە
*ڕۆژنامەنووسی ئەمڕۆ یەكێكە لە مەترسییە گەورەكانی سەرزمانی كوردی
*زەلامی وا ھەیە لە دوورەوە ھیچ و پووچ دیارە بەڵام كە ئەكەویتە قسەكردن لەگەڵیدا بۆت دەرئەكەوێ ئەحمەقیشە
*حیزبی كوردی ھەموو ئینسانێكی باش تڕۆ دەكات،بەڵام ھەر یەكەی بە نەوعێك
*كورد ئەوەی خۆشە دەپانزە ساڵە ڕەفیقتە كەجی ھێشتا ھەر گومانت لێ دەكات پاراستن بیت
*مناڵێكی ثالاسیمیام بینی دەیوت ڕۆژی چوار جار كۆرۆنا بگریت بەڵام دایك و باوكت ئامۆزای یەكتر نەبن
*كچەكەی پوورم لە ھەموو مەرجەكانی فیمینیستیدا بەس سمێڵی ھەیە
* كەس ئاگای لە حاڵی كەس نی یە،دەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەیتەوە ڕەنگە ئەویش ھەزار گلەیی لە ئێمە ھەبێ
* ھەرچەند لێكی ئەدەمەوە دەبوو ئەبو موسای ئەشعەری نوێنەری یەكێتی بوایە
PM:05:45:07/04/2020
ئهم بابهته 2576
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی