پڕه...كه
د.شێرکۆ عبداللە
فه‌یسبوك پڕه له خه‌ڵكی بێ ئیش كه مه‌جالی لایكێكیان نی یه
*كتێبخانه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌مان پڕه له كتێب كه كه‌س ناچێ به لایاندا
*په‌یڕه‌وی حیزبه‌كان پڕن له پرینسیپی جوان جوان كه له پێ كراون
*فه‌رمانگه‌مان پڕه له كارمه‌ند كه له پاشمله زه‌می یه‌كتر ئه‌كه‌ن
*قائیمه‌ی مه‌عاشه‌كه‌مان پڕه له كارمه‌ند كه بندیوارن
*شاره‌كه‌مان پڕه له بینای به‌رز به‌رز كه دوكانه‌كانی چۆڵ و ھۆڵن
*به‌رده‌ركی سه‌را پڕه له خه‌ڵك كه ھاتوون سه‌یری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ بكه‌ن
*وڵاته‌كه‌مان پڕه له كۆمه‌ڵه و ڕێكخراو كه شه‌یتان سه‌ریان لێ ده‌رناكات
*كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانم چیرۆكێكی پڕ له شانازییه كه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نی یه
*مێژووی ئه‌مریكا پڕه له‌و دیموكراتخوازه گه‌ورانه‌ی كه ھندی یه سووره‌كانیان قه‌تڵوعام كرد
*حیزبه‌كه‌مان پڕه له‌و حسه‌ینانه‌ی كه به‌ته‌ما بوون كوڕه‌كانیان ناو بنێن ێه‌دام
*حه‌فله‌كه پڕه له‌كچی كه‌شخه كه‌شخه كه ھه‌موویان لووتیان یه‌ك قیاسه
PM:02:23:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2516
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی