بێجگە لە سلێمانی

‌د.شێرکۆ عبداللە

ـ لوقمان لە بێ‌ ئەدەبەوە فێری ئەدەب بووەو لە مەسئولەكانی عیراقیشەوە فێری سیاسەت.
ـ فیرعەون كۆیلەی دروست نەكردووە، ئەوە كۆیلەكانن فیرعەون دروست ئەكەن.
ـ سەعات دوانزەی نیوەڕۆ لە خەو هەستیت و مەزاجت باش بێت لەوە چاكترە سەعات پێنجی بەیانی هەستیت و جنێو بە داروبەرد بدەی.
ـ تۆ لە پاشملە درۆم بۆ هەڵمەبەستە، منیش محاوەلە ئەكەم هەقیقەتەكانت لای كەس باس نەكەم.
ـ ئەخیر كورتەنامەی فەرهاد: هۆ شیرین گیان بە ئەندازەی ئەو هەموو زبڵ و خاشاكەی لە سەیرانگاكاندا جێی ئەهێڵن خۆشم ئەوێی.
ـ هەموو ئینسانێك ئەتوانێ‌ لە سەربانی حەسیب ساڵحەوە خۆی فڕێ‌ بداتە خوارەوە، بەڵام یەكجار لە ژیانیدا.
ـ وتی فڵانە ئافرەت زۆر دڵتەڕ و بەجۆشە چی لێ‌ بكەم؟ وتی رەقەمەكەی منی بدەرێ‌.
ـ ئەمریكاش گوناحە، لە دوژمنایەتی یەكێتی سۆڤیەتەوە هاتۆتە سەر دوژمنایەتیكردنی مەجموعەیەك چەكلی ناو داعش و قاعیدە.
ـ مەحمود عەباس ئومێدی بە سەركردەكانی عەرەب نییە، ئێمە بە هەڵبژاردن.
ـ خۆزگە لەباتی زەرعی قژ، كاربەدەستەكان زەرعی ئەقڵیان بكردایە.
ـ بەڕێز حیزبەكانی موعارەزە تكایە ئاگاداربن كە هەرێمی كوردستان بێجگە لە سلێمانی شاری تریشی هەیە.


PM:05:23:25/04/2018

ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی