ئەم دەسەڵاتە ئەگەر….
د.شێرکۆ عبداللە
× سەیارە بوایە دوو تەنی ئەبوو بەدەست هەرزەكارێكەوە.
× دەرمان بوایە شاف ئەبوو.
× كاندید بوایە كورد ئەبوو لە قائیمەكەی مالیكیدا.
× حەیدەری ناو بوایە نەقڵیان ئەكرد بۆ فەلوجە.
× خواردن بوایە حەواصڵی سەر عەرەبانە ئەبوو.
× رۆژ بوایە سەعات هەشتی رۆژی یەكشەممە ئەبوو.
× جامیعە بوایە جامیعەی عەرەبی ئەبوو.
× شێت بوایە نوری برای قالە ئەبوو خەڵك لەدەستی رای ئەكرد.
× یاریزان بوایە، (ناچۆ) ئەبوو. یەك گۆڵی ئەكرد ئەویش لە تیپەكەی خۆی.
× جەریدە بوایە جەریدەی وانێك ئەبوو بۆیاخچی سەیارەش نەیئەویست.
× تەلەفزیۆن بوایە كوردماكس ئەبوو هەر (شتی) توركیی بڵاوئەكردەوە.
× پارە بوایە پارەكەی كۆریا ئەبوو، نەیانئەهێشت بێت بە سلێمانیدا.
× حكومەت بوایە وڵات بە وڵات دوای عەبادی نەئەكەوت.
PM:07:51:21/02/2018
ئهم بابهته 2175
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی