فەرق لە مەعبێن
د.شێرکۆ عبداللە
کفتە مەکتەبی سیاسی
1- خواردنێكی فۆلكلۆرییە. 1- دەزگایەكی حیزبییە.
2- هەرە مەشهورەكەی كفتەی سابونكەرانە. 2- هەرە بەناوبانگەكەی ئەوەی یەكێتییە.
3- ژمارەی كفتەكان دیاری كراو نییە. 3- ژمارەی ئەندامەكان كۆنگرە دیاری كردووە.
4- ژنی بە سەلیقە لێی ئەنێ. 4- ئەندامی بێ سەلیقە هەڵی ئەبژێرێ.
5- ئەبێ زۆر ئاگاداری بیت بۆ ئەوەی سەقەت دەرنەچێ. 5- هەرچییەك بكەی هەر سەقەت دەرئەچێ.
6- یەك دوانێكیان كفتەی بێ ناون. 6- خوا بكا هیچیان بەدناو نەبن.
7- پاشای خواردنەكانە. 7- موهیمترین ئەندامی حیزبە.
8- لە موناسەباتدا لێ دەنرێت. 8- بە موناسەباتیش كۆنابێتەوە.
9- قیمە و كشمیش و بادەمی تیایە. 9- ئەنواع و ئەشكاڵ شتی تیایە.
10- كەم عائیلە قوەتی بەسەریدا دەشكێ. 10- هەموو حیزبێ هەیەتی.
11- خواخواتە هەڵنەوەشێ. 11- دوعا ئەكەن زوو هەڵوەشێ.
AM:11:21:30/01/2018
ئهم بابهته 1672
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی