چارەنووسی میللەت

‌د.شێرکۆ عبداللە

× بەگم ئەڵێم ئەگەر مەدحم بكەی ئەڵێی چی؟
ـ ئەڵێم نەجیبی.. بەتەحەمولی.. رەسەنی.
× قوربان گیان ئەوانە هەموو سیفەتی ئەسپن.
ـ جا ئەسپ خراپە رۆڵە؟!.. ئێستا هەر خواپێداوەكان ئەسپیان هەیە.
× نا.. من حەزم لەوە نییە تەشبیهم بكەن بە ئەسپ.. پێم بڵێ‌ لە كۆتر ئەچی.
ـ رۆڵەگیان ئێمە بە غەڵەت لە كۆتر تێ‌ گەیشتووین.. قوڕمساغە ریقنەی وا ئەكات یەكی بەقەد ژێر پیاڵەیەك ئەبێت.
× بەقەد ژێرپیاڵەیەك؟!
ـ ئا.. حەز ئەكەی رەسمەكەیت بۆ ئەنێرم بۆ فەیسبوكەكەت.
× گەورەم من ئەسڵەن فەیسبوكم هەر نییە. فەیسبوك شتێكی زۆر خراپە.
ـ غەڵەتیت كوڕم.. فەیسبوك فەزڵی زۆرە بەسەر كوردەوە.
×چۆن؟!
ـ چاك.. ئەگەر فەیسبوك نەبوایە ئەو مەسئولانە ئەچوون درۆو دەلەسەكانیان لەباتی فەیسبوك لە كتێبدا ئەنووسی و پاش چەند ساڵێك ئەو درۆ و دەلەسانە ئەبوون بە تەئریخ.
× ئەشهەدوبیلـلا راست ئەكەیت.. من بیرم لەوەیان نەكردبووەوە.
ـ ئاخر مناڵیت بۆیە.
× ئوستازگیان هەموومان هەر مناڵین، فەقەت لەعابەكانمان جیاوازن.
ـ چۆن چۆنی یەعنی؟
× یەعنی بەعزێكمان یاریی بە دەمانچەی باغە ئەكات و بەعزێكی تریش بە چارەنووسی میلـلەت.


PM:04:56:07/12/2017

ئه‌م بابه‌ته 1990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی