شه‌ڕی ئیسلام مه‌كه‌ن: ده‌یدۆڕێنن!
رابون مەعروف
بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێكی دادپه‌روه‌ر و خۆشگوزه‌ران، له ھه‌مو شتێك زیاتر، پێویستمان به ئیعتیدال و میانڕه‌وییه. پێویستمان به ڕێزگرتن و ھه‌ڵكردنه له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كان. ده‌بێت نه‌ھێڵین وڵاته‌كه‌مان بخزێنرێته شه‌ڕی نه‌گریسی توندڕه‌وی و ئایدیۆلۆجی: شه‌ڕی ئیسلامۆفۆبه‌كان له دژی ئیسلام، ھه‌روه‌ھا شه‌ڕی توندڕه‌وی ئیسلامی له دژی سیما مه‌ده‌نییه‌كان.
یه‌كێك له شانازییه‌كانی ئێمه‌ی كورد، رێزگرتنی رێژه‌یی جیاوازییه‌كان و ھه‌ڵكردنه له‌گه‌ڵ پێكھاته جیاوازه‌كان: مه‌سیحی و جوله‌كه و توركمان و عه‌ره‌ب و ھه‌روه‌ھا گروپه كه‌مایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه جیا جیاكان. با گیانی پیكه‌وه ژیان و پێكه‌وه ھه‌ڵكردنی جیاوازه‌كان بپارێزین.
دوا خاڵ: وڵات و كۆمه‌ڵگای ئێمه، به‌شێكی دانه‌بڕاوی شارستانێتی ئیسلامه. شه‌ڕكردن و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئیسلام و سیماكانی ئیسلام وڵاته‌كه‌مان چاك ناكات، به‌ڵكو وێرانی ده‌كات. رێگه‌ی راست و دروست ھاندان و ته‌شویقكردنی ئیعتیدال و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌یه نه‌ك په‌راوێزخستن و پایه‌ماڵكردنی به‌شێكی له‌لایه‌ن به‌شه‌كانیتره‌وه. ده‌بێت ھه‌موان رێز له جیاوازییه‌كان بگرین و فێری پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بین.
پیرۆزبایی گه‌رم له خاتو زه‌ینه‌ب و خوێندكاره سه‌ركه‌وتوه‌كانیتر ده‌كه‌م. ھیوادارم ببنه شانازی بۆ وڵاته‌كه‌مان
PM:06:13:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی