گه‌نجه‌کانی گۆڕان؛ سه‌رکرده‌ی ساخته
رابون مەعروف
**
تێبینی:
یەکەم: دوای ھەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان، شاھیدی شەپۆلێك پەرچە کرداری نامەدەنی بوین لە دژی من:
وەڵامی من: من قسەی خۆم کرد!
دووەم: من داکۆکیم لە دیموکراسی و بنەمای فرسەتی ھاوبەش بۆھەموان کردووە نەك چەند گەنجێکی دیاریکراو، تا ئێستا پرسیار بکرێت; بۆ خۆیان داکۆکی لە خۆیان ناکەن؟؟
سێھەم: بۆ ئەوەی دیدی من لەسەر دۆسێی گەنج و گۆڕان باشتر بزانرێت، لێرەدا وتارێکی خۆم کە پێشتر لە (٢٠ ی ٧/ ٢٠١٦) واتە یەك ساڵ پێش ئێستا، لە ناوخۆی گۆڕان بڵاوم کردۆتەوە، دوبارە بڵاو دەکەمەوە.
*** *** ***
گەنجەکانی گۆڕان: سەرکردەی ساختە
دوای روداوه سیاسییەکانی چه‌ند مانگی رابردو، خه‌ریکه بۆچونێك له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فۆرمیوله ده‌بێت که گومان ده‌خاته سه‌ر توانا و کارامه‌یی و ئه‌دای گه‌نج و تازه سه‌رکرده‌کانی گۆڕان. حه‌زم کرد به‌م نوسینه دیدی خۆم سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بخه‌مه رو، که هیوادارم به‌شداریه‌کی به‌سود بێت تا ئاڕاسته‌ی گفتوگۆکان به رێگه‌یه‌کی راست و
ئه‌میندا به‌رێت.
یه‌که‌م؛ له بنه‌ڕه‌ته‌وه گشتاندنی (تعمیم) ئه‌و بۆچونه به‌سه‌ر هه‌مو گه‌نج و تازه سه‌رکرده‌کانی گۆڕان نزیکبونه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه و ئیشکال ئامێزه. گه‌نجه‌کانی گۆڕان له په‌رله‌مان و حکومه‌ت و پۆسته گرنگه‌کانیتر به‌سه‌ر یه‌که‌وه باڵا و په‌یکه‌رێکی ره‌ق و وشك و یه‌کڕه‌نگ نین تا حوکمدان له‌سه‌ر که‌سێك به‌سه‌ر هه‌مواندا جێبه‌جێ ببێت. توانا و کارامه‌یی و ته‌نانه‌ت خه‌م و دڵسۆزی نوێنه‌رانی گۆڕان له په‌رله‌مان و حکومه‌ت هه‌مه‌جۆر و جیاوازه. بۆیه ناکرێت له‌سه‌ر هه‌موان و وه‌کویه‌ك یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن و یه‌ك حوکم بدرێت.
دوه‌م؛ ئه‌گه‌ر گه‌نجه‌کانی گۆڕان یان ته‌نانه‌ت سه‌رکرده گه‌نجه سه‌ره‌کیه‌کان شکستیان خواردبێت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که سه‌رکرادیه‌تی گۆڕان شکستی خواردوه له پێگه‌یاندن و هێنانه پێشی ستافێك سه‌رکرده‌ی گه‌نج که توانای هه‌بێت نوێنه‌رایه‌تیه‌کی راسته‌قینه‌ی دید و ئه‌جێندا سیاسی و مۆراڵیه‌کانی گۆڕان بکات. که‌واته ده‌بێت، له‌پێشه‌وه، سه‌رکردایه‌تی گۆڕان روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه بکرێت و ئه‌وشکسته له ئه‌ستۆ بگرێت نه‌ك گه‌نجانێك که هیچ به‌شداریه‌کیان نه‌کردوه له‌و شکسته.
سێهه‌م؛ پێویسته جیاکاری بکرێت له نێوان گه‌نجه‌کانی گۆڕان به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی که پێگه باڵا و هه‌ستیاره‌کانی ده‌وڵه‌تیان گرتوه‌ته ده‌ست. به راشکاوی من خۆم شانازی به‌و به‌شه‌ی گه‌نجه‌کانی گۆڕانه‌وه ناکه‌م. ئه‌وان ئه‌و فرسه‌ته هه‌ڵکه‌وتوه‌یان له‌ده‌ست ئێمه و خۆشیاندا له پێشکه‌شکردنی پارادایمێکیتری سیاسه‌ت و سه‌رکردایه‌تیکردن که هه‌م جیاوازی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت له‌گه‌ڵ نمونه خراپ و شکستخواردوه‌کانی تا ئێستای کوردستان و هه‌م نه‌ریتێکی باڵا و نه‌بیل له سیاسه‌تکردن جێبخه‌ن.
چواره‌م؛ هه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به گشتی و هه‌م گه‌نجه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌مانتوانیوه بابه‌تی گه‌نج له ئاستی جیل و نه‌وه‌وه به‌رینه ئاستێکی باڵاتر بۆ نه‌ریت و مۆراڵێکیتری سیاسی. بۆیه تا ئێستا بابه‌تی گه‌نج له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ته‌نها له بازنه‌ی ته‌مه‌ن و به‌شداری و مێژوی سیاسی‌دا گیری خواردوه. تا کاتێك سه‌رکرده گه‌نجه‌کانی گۆڕان نه‌توانن ئه‌م بابه‌ته ئاوێته بکه‌ن به پارادایمێکیتری سیاسی که له بنه‌ڕه‌ته‌وه جیا بێت له عورف و نه‌ریتی سیاسی زاڵ، گۆڕانکاری له که‌سه‌کاندا وه‌ك دیاریده‌یه‌کی شکڵی و روکه‌ش ده‌مێنێته‌وه و بایه‌خیێکی ئه‌وتۆی نابێت.
پێنجه‌م؛ به‌شێك له‌گه‌نجه‌کانی گۆڕان خاوه‌نی دید و جیهانبینی سیاسی و فیکری جێگیر و پته‌و نین. به‌زۆری، هه‌ڵسه‌نگاندن و بڕیاره‌کانیان گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و گروپ (گروپی به‌رژه‌وه‌ندی) ده‌کات نه‌ك دید و گۆشه‌نیگای سیاسی جیاواز و هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر دۆسیه جیاوازه‌کان ئینتیقائیه. بۆیه به ئاسایی و شه‌رعی ده‌زانن پیلان له دژی هاوڕێی خۆیان بگێرن و (ئینقلاب) له تاکه سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی فراکسیۆن له ناو هه‌مو فراکسیۆنه په‌رله‌مانی و شاره‌وانیه‌کانی گۆڕان بکه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نانه‌ت سڵ له ده‌ستتێکه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و سایت و په‌یجه به‌دناوه‌کان ناکه‌نه‌وه و به شه‌رعی ده‌زانن سه‌رۆکی فراکسیۆن بێهه‌ڵبژاردن دیاریبکه‌ن و ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌کیشیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی دژایه‌تی ده‌که‌ن و ناوی ده‌زڕێنن، باڵام قیاده‌ی گۆڕان به ناشه‌رعی ده‌زانن و گروپی به‌رژه‌وه‌ندیان له دژ کۆده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی رونه بۆ مۆراڵێکی سیاسی نزم و شکستخواردن له پێشکه‌شکردن و پێشخستنی نه‌ریتێکی سیاسی باڵا و جیاواز.
شه‌شه‌م؛ دواجار، بۆ من رۆشن نیه که قیاده‌ی گۆڕان چ جۆره سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌نجی ده‌وێت؟ که‌سانێك پێیان باشه که (سه‌رکرده گه‌نجه‌کان!) ته‌نها فه‌رمان جێبه‌جێبکه‌ن. له‌راستیدا ئه‌مه نمونه‌یه‌کی زۆر باشی سه‌ربازه نه‌ك سه‌رکرده! ئه‌م دیده خراپه‌ی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێنانه پێشی ستافێك سه‌رکرده‌ی ساخته‌ی لێکه‌وته‌وه. ستافێك که نه له‌روی فیکریه‌وه خاوه‌نی دیده‌گای سه‌رکردایه‌تین، نه له‌روی مێژویه‌وه خاوه‌نی ئه‌زمونی جۆرا و جۆر و ده‌وڵه‌مه‌ندن و نه له‌روی کاراکته‌ره‌وه سروشتی سه‌رکردایه‌تیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌ڕاستی له خه‌می هێنانه پێشی ستافێك سه‌رکرده‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌نجه، پێویسته له جیاتی هێنانه پێشی سه‌رکرده‌ی ساخته، پشتگیری سه‌رکرده راسته‌قینه‌کان بکات. ئه‌وانه‌ی هه‌م خاوه‌نی فیکر و دیده‌گای داهێنه‌رانه‌ن، هه‌م ئه‌زمونی درێژیان له ململانێی سیاسی هه‌یه و هه‌م خاوه‌نی کاراکته‌ری به‌هێز و به‌ها و مۆراڵه باڵاکانن.
AM:10:15:27/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3562
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی